ئەندامانی خێزانە فراوانەكەی ترەمپ بناسە

:: PM:04:10:12/11/2016 ‌

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، یەكێك لە خاڵە سەرنجڕاكێشەكانی ژیانی بریتییە لە فراوانیی خێزانەكەی، بەراورد بە هاووڵاتییانی تری ئەم سەردەمەی كۆمەڵگەی ئەمەریكایی و سەرۆكەكانی پێشتری ئەو وڵاتە.

لەگەڵ وێنانەی خوارەوە دەتوانن كۆمەڵێك زانیاریی تایبەت، لەبارەی هەموو ئەندامانی خێزانەكەی ترەمپ بخوێننەوە:

لەلای چەپەوە: كوڕە ناوەنجییەكەی ترمپ، ئیریك ترەمپ و لارای هاوسەری. لە تەنیشت ئەوانیشەوە ترەمپ خۆی و بارۆنی كوڕە بچووكی. دواتریش میلانیای هاوسەری ئێستەی ترەمپ. لە تەنیشت ئەویش كوڕە گەورەی ترمپ، دۆناڵد جونیۆر و ڤانیسیای هاوسەری و هەردوو منداڵەكەیان. بەر لە كۆتا كچە گەورەی ترەمپ، ئیڤانكا و جاڕیدی هاوسەری. لە پەڕگەی لای راستیش كچە بچووكی ترەمپ، تیڤانی.

ترەمپ و هاوسەری یەكەمی، ئیڤانا زیلنیچكۆڤایا، لە كاتی ئامادەبوونیان لە سەیركردنی یارییەكی تێنس لە ساڵی 1988. ئیڤانا لە ساڵی 1977 لەگەڵ ترەمپ هاوسەرگیرییان كرد و لە ساڵی 1992، لە كاتێكدا كە سێ منداڵیان بە ناوەكانی دۆناڵد، ئیڤانكا و ئیریك هەبوو، جیابوونەوە، ئێستە ئیڤانا بازرگان و نووسەرە.

دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ هەریەكە لە ماریان ترەمپی خوشكی و رۆبێرت ترەمپی برای، لە ساڵی 1990 لە ئەتڵانتیك ستی.

ئیڤانكا ترەمپ، كچە گەورەی ترەمپ، ئێستە تەمەنی 35 ساڵە، جێگری بەڕێوەبەرەی جێبەجێكردنە لە دامەزراوەی ترەمپ و خاوەنی بڕاندی بازرگانیی ئیڤانكا ترەمپە بۆ گەوهەرەمەنی.

ئیڤانكا ترەمپ و جاڕید كۆشنێر و منداڵەكانیان: ئەرابێلا، جۆزیف و تیۆدۆر.

دۆناڵد جونیۆر، تەمەنی 38 ساڵە، كوڕە گەورەی ترەمپە، جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی ترەمپە.

دۆناڵد جونیۆر و فانیسای هاوسەری لەگەڵ منداڵەكانیان.

دۆناڵد ترەمپ و مارلا مابڵزی هاوسەری دووەمی، ترەمپ لە ساڵی 1993 لەگەڵ ئەم ئەكتەرە ئەمەریكایییە تەمەن 29 ساڵە هاوسەرگیری كرد و كچێكیان بە ناوی تیڤانی بوو، لە ساڵی 1999ش جیا بوونەوە.

میلانیا، هاوسەری ئێستەی ترەمپە، لە سلۆڤینیا لە دایك بووە و لە تەمەنی 16 ساڵییەوە وەك نمایشكاری جلوبەرگ كار دەكات.

تیڤانیی كچە بچووكی ترەمپ و بارۆن ویلیامی كوڕە بچووكی ترەمپ، كە تەمەنی 10 ساڵە و ترەمپ لە میلانیای هاوسەری سێیەمی بوویەتی و پێنجەمین منداڵیەتی.

سەرچاوە: rt


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی