توێکڵی هەنار قژت ڕەش دەکاتەوە

:: PM:02:40:16/11/2017 ‌

لە دوایین تاقیکردنەوەدا کە بۆ ڕەشکردنەوە و گەڕانەوەی ڕەنگی سرووشتی قژ ئەنجام درابوو، توێکڵی هەنار بە خێراترین و باشترین چارەسەر دانرا، کە دەتوانێت لە کورتترین ماوەدا ڕەنگی قژ بە تەواوەتی لە سپی ڕزگار بکات.

زۆر ژن و پیاو لە سەرەتای پێگەیشتنیاندا هەست بە سپیبوونی سەریان دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵتەنگی و تێکچوونی باری دەروونیان، لەبەرئەوە دەست بە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی دەکەن، تا قژیان وەک سەرەتا ڕەش ببێتەوە، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە دەتوانن تەنیا بە بەکارهێنانی توێکڵی هەنار قژیان ڕەش بکەنەوە، تەنانەت ئەگەر هەموو سەریشیان سپی بووبێ، لە یەکەم بەکارهێنانەوە هەست بە گۆڕانکاری دەکەن.

ماڵپەڕی "سەبایا ستایل" بەم شێوەیە چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەکە و بەکارهێنانەکەی خستووەتە ڕوو:

پێداویستییەکان: توێکڵی هەناری وشککراو، ترشی سماق، گوڵی بەتم "لە دووکانی بەهاراتەکان دەست دەکەوێت"، لەگەڵ تۆزێک زەعفەران.

کەوچکێک لە هەریەک لەو پێداویستییانە بخە ناو قاپێکەوە، ئینجا کوپێک ئاوی تێ بکە، تا دەبێت بە گیراوەیەک تێکی بدە، ئینجا بیدە لە قژت و بۆ ماوەی سەعاتێک پێوەی بهێڵەوە، ئەم کارە مانگی جارێک تاقی بکەوە، لە یەکەم جاریشەوە بۆت دەردەکەوێت چۆن بۆیەی سرووشتی قژت دێنێتەوە و لە سپیبوونی قژ ڕزگارت دەکات.


وشە - ڕێناس شابان