خانمە گۆرانیبێژ ناودارى پۆپى كوردى "هێڵی ڵۆڤ"، له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، چه‌ند وێنەیەكی تایبه‌تى له‌ناو شوێنێكى په‌رش و بڵاودا، بڵاو ده‌كاته‌وه كه كارى ڕێكلام بۆ ئارێشگاكهى خۆی ده‌كاته، وێنه‌كان و جله‌كانى بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هێلى لۆڤ كارى ڕێكلام بۆ شوێنێك بكات، چونكه له ماوه‌ى ڕابردوودا زۆرترین بڕاند بۆ ڕێكلام پێشكه‌شی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كرابوون و ڕه‌تى كردبوونه‌وه، به‌ڵام چونكه پڕۆژه‌ى ئه‌م ئارێشگهیه هى خۆیه‌تى، ئه‌مڕۆ دواى چوار سێ مانگ له كردنه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى چه‌ند وێنه ڕێكلامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هێلین عەبدوڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری ناودارى کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لە ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، لە ساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) دەركەوت، هێلین ئێسته لە لۆس ئانجلوس لە ئەمه‌ریکا دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا سەنتەرێكی جوانكاری تایبەت بە خانمانی لە شاری هەولێر كردەوە و لەسەر ئەم بابەتە ڕەخنەی زۆری لێ‌گیرا و دەوترا لەم دۆخەی ئێسته كوردستان تێی كەوتووە و ته‌نگژه‌ی داراییە كاتی ئەوە نییە لەم جۆرە شوێنانە بكرێتەوە و به پاره‌ى كێ توانیوویه‌تى ئه‌م كاره بكات.