پیشەیەكی ون و داهاتێك بۆ هەمووان

:: PM:05:35:16/11/2017 ‌
لەناو بازاڕی شاری هەولێر كاتێك بە پێش چێشتخانەكاندا دەڕۆیت، گوێبیستی كەسانێك دەبیت دەڵێن، تكە و كەباب و قۆزی و مریشكی برژاو و هتد، هەمانە فەرموو فەرموو، ئەو كەسانە بە بناغەی چێشتخانەكان و سەرچاوەی پەیداكردنی داهات بۆ چێشتخانەكان دادەنرێن.

ئەو دیاردەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان زۆر بەرچاو دەكەوێت كە پیاوێك لە بەردەم چێشتخانەكە وەستاوە خەڵك بانگ دەكات بۆ ناو چێشتخانەكە تا خواردنەكەی بكڕن، مێژووی ئەو دیارەیە هەر لە كۆنەوە ماوەتەوە، بەڵام كەم تا زۆر چێشتخانە بۆ چێشتخانە جیاوازە چێشتخانەی وا هەیە كەس لە بەردەم چێشتخانەكەی نابیندرێت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناوبانگی چێشتخانەكە پێوستی بەوە نییە كە كەسێك تایبەت بكات بۆ بانگكردنی خەڵك.

(یوونس)، ناسراو بە مام عەبدولرەحمان یەكێكە لەو كەسانەی كە لە بەردەم چێشتخانەكەی خۆی هاوار دەكات ئەو بۆ "وشە"دەڵێت، زیاتر لە 30 ساڵە من ئەو كارە دەكەم، هەروەها من جگە لەوەی خەڵك بانگ دەكەم بۆ چێشتخانەكەم  و خووم بە پیشەكەمەوە گرتووە، زۆر جار بۆ ئاگەداركردنەوەی خەڵكە كە چێشتخانەیەك لێرەدا هەیە.

سیروان كاكەنەبی كە خاوەنی چێشتخانەیەكە لە شاری هەولێر ئاشكرای دەكات، ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن سەرچاوەی ڕاكێشانی داهاتن بۆ ئەو كەسانەی لە چێشتخانەكە كار دەكەن و بە زۆری ئەو كارەش لە دوای سەعات 11 بۆ سەعات سێ‌ی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت كە كاتێك خەڵك برسیەتی.


هەولێر/ عەبدوڵا مەرزانی









وشە - رامیار جەواد