خانمه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پسپۆڕى بواری ماكیاژ، (جیهان هاشم) نوێترین وێنه‌ی لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه ستایلى خۆى به یه‌كجارى گۆڕى یووه و هه‌وادارانى پێشوازى له ستایله‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌م ستایله‌ى جیهان زیاتر له ستایلى خانمانى ئه‌مه‌ریكى ساڵى 1985 ده‌چێت كه به‌م جۆره ستایلى قژ و مكیاژێكى جیاوازیان له خانمانى تر ئه‌نجام ده‌دا و له‌گه‌ڵ كردنه‌چاوى چاویلكه‌یه‌كى گه‌وره و قژێكى لوول.
به‌شێك له هه‌واداره كچه‌كانى پێشوازیان له‌م جۆره ستایله نوێیه‌ى جیهان كردووه و به شێكى تریان به ڕێكلام و خۆ ده‌رخستن ناویان بردووه.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاژكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌ته‌وه.