خانمە پێشكەشكاری شۆخ و شه‌نگى ناودارى كورد (ئەژین ئازاد)، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین وێنەی بڵاو کردووه‌ته‌وه و به ستایلێكى نوێوه ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و خانمه ئێسته وازى له كارى پێشكه‌شكارى و ڕاگه‌یاندن هێناوه، خه‌ریكى كارى مۆدێله و به هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامى بازرگانى بۆ ماڕكه‌كانى جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكارى له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
ئەژین له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تى: "من خۆشم دەوێیت،
واته خۆشم دەوێیت
لە هەر چرکەیەك کە هەناسە دەدەم،
نەوەك لە ڕۆژێکدا یان کاتێکی دیاریکراو".
بەشێك له هه‌وادارانى پێیان وایە ئەم ستایلەی وێنه‌كه‌ى پێوه گرتووه ئەژین زۆر جوانە و لە ڕوخساری هاتووە، زیاتر له فه‌رمانبه‌رێكى هێڵى ئاسمانى فڕۆكه‌وانى ده‌چێت.
بەشێكی تریش پێیان وایە ئەم ستایلە جوان نییە و خانمان دەبێت قژیان درێژ بێت، بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێش دەربكەون، به‌ڵام ئه‌ژین نامه‌ى سه‌ر وێنه‌كه ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ كێى نووسیوه ئه‌و نامه پڕ خۆشه‌ویستییه.
ئەژین ئازاد، پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو، بەڵام ئێسته کاری مۆدێل دەکات، لەدایکبووی شاری سلێمانییە.