جارێکی تر نازناوى شاجوانی هەولێر بۆ ساڵی 2017 به خانمە عێراقییەکى دانیشتووى شارى هه‌ولێر بەناوی (ئایا زەیدان) به‌خشرایه‌وه، ئه‌ویش له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌كانى بڵاوكرده‌وه.
ئایا خانمێکی عێراقی نیشتەجێی شاری هەولێرە و لە ماوەی ڕابردوودا وەك شاجوانی هه‌ولێر دیاری کراوە، بۆ جارێكى تریش ئه‌و نازناوه‌ى پێ به‌خشرایه‌وه. ئه‌و پێشتر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردبوو كه :"جوانییەکەم سروشتییە و هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە".
ئایا خاوەن جوانییەکی تایبەتە و زیاتر لە 200 هەزار فلۆوه‌رسى هەواداری هەیە له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، و پێش ئەوەی ببێت بە شاجوانی هەولێر وەک مۆدێل دەرکەوتووە، ڕۆژانە لە رێگەی پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی وێنە و چالاکی خۆی بڵاو دەکاتەوە، ئایه ته‌مه‌نى 23 ساڵه و ده‌رچووى هیچ به شێكى زانستى نییه.