خانمه نووسه‌ر و وه‌رگێرى ناسراوى كورد و جیهانى (چۆمان هه‌ردى)، خه‌ڵاتێكى جیهانى ئینگلیزى پێ ده‌به‌خشرێت به وه‌رگێرانى دیوانى شاعیرێكى ناسراوى كورد بۆ سه‌ر زمانى ئینگلیزى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ى تشرینى دووه‌م، چۆمان هه‌ردى دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوى به‌شداربووه‌كان كه ناوى له لیستى ناوه‌كان له لیستى سایته جیهانییه‌كان به‌دى ده‌كرێت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "به وه‌رگێرانى دیوانى ده‌ربه‌ندى په‌پووله‌ى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد شێركۆ بێكه‌س بۆ سه‌ر زمانى ئینگلیزى ئه‌مڕۆ ناوم بڵاوكراوه‌ته‌وه و خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌مى وه‌رگێرانى ئینگلیزیم پێ ده‌به‌خشرێت و ناوم له ناو لیستى ناوه‌كانه كه له سایته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێبسایتى "
ئینگلیش پێن"، ناوه‌ى بڕاوه‌كانى خه‌ڵاتى قه‌ڵه‌مى بۆ وه‌رگێران له‌ژێر ناوى "PEN Translates award" بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له 16 به‌رهه‌مى وه‌رگێردراو پێك دێت و له پازده وڵات و 14 زمانى جیاوازه‌وه بۆسه‌ر زمانى ئینگلیزى وه‌رگێردراون، ناوى منیش له‌ناو لیستى ناوه‌كانه و یه‌كێكم له بڕاوه‌كانى ئه‌و خه‌ڵاته".
زیاتر گوتى: "ئه‌و دیوانه وه‌رگێردراوه و له ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه له به‌روارى 16/3/2018 كتێبه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رزى ئاستى ئه‌ده‌بی له ڕووى جۆر و به‌هێزى پڕۆژه‌ى بڵاوكردنه‌وه و به‌شداریكردنى به‌رهه‌مه‌كان له فره‌زۆركردنى ئه‌ده‌بیدا له وڵاتى به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردراون".
گوتیشى: "ئه‌و خه‌ڵاته له ماوه‌ى ساڵێكدا دووجار ده‌به‌خشرێت به‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه وه‌رگێردراون و چایخانه‌كان به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌یاننێرن بۆ پێشبڕكێی له‌و جۆره خه‌ڵاتانه‌دا، ئه‌مه داننانێكه به مافى وه‌رگێره باشه‌كان".
ئه‌و دیوانه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ى ئاركى به‌ڕیتانی، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ى شیعرى وه‌رگێڕاو چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و هه‌موو كتێبه‌كانیشیان هه‌ردوو زمانه‌كه‌یه، واته لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كه‌یه به زمانى ئه‌سڵى و لاپه‌ڕه‌یه‌كیشى وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌كه.
ئه‌و خه‌ڵاته خه‌ڵاتێكى پاره‌یه هه‌م خه‌رجى چاپكردنى دیوانه‌یه‌كه بۆ چاپخانه و هه‌م خه‌ڵاتێكیشه بۆ وه‌رگێره‌كه.
چۆمان، یه‌كێكه له نووسه‌ره ناسراوه‌كانى كورد و خاوه‌ن چه‌ندین كتێبی وه‌رگێرانه و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌شدارى كۆڕ و كۆبوونه‌وه كوردى و جیهانییه‌كان ده‌كات.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى