ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ى تشرینى دووه‌م، فیلمى كوردى "زاگرۆس"، له ده‌رهێنانى سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه له درێژه‌ى نمایشه جیهانییه‌كانى له وڵاتى سوید، نمایش ده‌كرێت و به‌شدارى فێستیڤاڵێكى جیهانى ده‌كات له‌و وڵاته و كێبه‌ركێى خه‌ڵاته‌كان ده‌كات.
ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه سه‌هیم به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ فیلمى زاگرۆس له سوید به‌شدارى له 28هه‌مین خولى فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى جیهانى ستۆكهۆڵم ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكى نمایشى فیلمه به‌شداربووه‌كان، ئه‌مڕۆ فیلمه‌كه‌مان نمایش ده‌كرێت شان به‌شانى چه‌ندین فیلمى جیهان و كێبه‌ركێی خه‌ڵاته‌كان ده‌كات".
زیاتر گوتى: "ئه‌و فیلمه ته‌واو بۆنى كورده‌واری ده‌به‌خشێت و ئێسته له چه‌ندان فێستیڤاڵى جیهانى وه‌رگیراوه بۆ نمایشكردن و بووه‌ته خاوه‌ن نازناوێكى جیهانى و له ڕۆژانى داهاتوو له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كانى تر نمایش ده‌كرێت، له چه‌ندین فێستیڤاڵى جیهانى وه‌رگیراوه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و هه‌فته‌ى ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له گه‌وره‌ترین و گرنگترین فێستیڤاڵ له به‌لجیكا به ناوى "گێنت" نمایش كرا و خه‌ڵاتی باشترین فیلمى به‌شداربووى پێ به‌خشرا، كه خه‌ڵاتێكى زۆر تایبه‌ته".
له كۆتادا گوتى: "ئه‌و فیلمه كارى وێنه‌گرتنى له وڵاتى یۆنان كراوه و به‌شێكیشى له به‌لجیكا ئه‌نجام دراوه و ئێسته به‌شێك له ڤیدیۆى ئه‌و فیلمه‌مان بڵاو كردووه‌ته‌وه، سیناریۆكه‌ى پێشتر له فڕه‌نسا خه‌ڵات كراوه، ماوه‌ى سێ ساڵه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ستافێكى ته‌كنیكى پێكهاتوو له به‌لجیكى و هۆڵه‌ندى، ئه‌و فیلمه چیڕۆكى شوانێكى كورد ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن له گوند ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌رچه‌نده ژیانێكى زۆر ئارام و خۆشى هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ دروست ده‌بێت و ناچارى ده‌كات خاك و نیشتیمان و پیشه‌كه‌ى جێبێڵێت و ڕوو له ئه‌وروپا بكات".
زاگرۆس چیرۆكى شوانێكه كه هاوژینه‌كه‌ى زۆر خۆش ده‌وێت و كوردستان بۆى به‌هه‌شته، به‌ڵام هاوژین و كچه‌كه‌ى به‌ناوى (ڕه‌یهان)، ڕوو ده‌كه‌نه به‌لجیكاو كوردستان جێ دێڵن، دواتر زاگرۆسیش بڕیار ده‌دات بڕواته ئه‌و وڵاته، له به‌لجیكا زۆر شتى نوێ له باره‌ى هاوژینه‌كه‌ى ده‌زانێت و متمانه‌ى جارانى پێ نامێنێت، بۆیه ئاره‌زوو ده‌كات جارێكى تر بگه‌ڕێته‌وه كوردستان.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى