سەرۆك وەزیرانی كەنەدا (جاستن ترۆدۆ)، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ خانمە ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی ئەنجلینا جولی بڵاوكردەوە و بووه‌ته جێى باسى میدیا جیهانى و عه‌ره‌بییه‌كان.
جاستن ترۆدۆ ئاماژەی بۆ ئەوە داوە لە سه‌ر وێنه‌كه كه ئه‌م وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینا له كۆنفرانسێكی كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتوەكان گرتووه و سوپاسی ئەنجلینا دەكا كە دەنگی بێ دەسەڵاتەكان دەگەیەنێتە ڕێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان و كاریان بۆ دەكات.
ئەنجلینا جولى تەمەن 42 ساڵ بەردەوام هێمای جوانی و یارمەتیدەری هەژاران بووە و وەك نێردراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كار دەكات بۆ كاروباری پەنابەران، جگە لەوەی ئەكتەرێكی ناوداری جیهانییە و هەوادارێكی زۆری هەیە.
دوای جیابوونەوەی ئەنجلینا لە براد بێتی هاوسەری لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووه‌ته‌وە كە ئەم خانمە نیازی هەیە بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری بكاتەوە بە پیاوێكی بازرگان كە ڕەگەزنامەی بەڕیتانی هەیە و تا ئێسته‌ش ئەم بابەتە تەنیا دەنگۆیەكە و ڕاستییەكەی ئاشكرا نەبووە و خۆى دانى پیادا نه‌ناوه.