كه‌نار ته‌ها كه به‌شداریى له زۆربه‌ى كلیپه‌كانى گۆرانیبێژان كردووه و وه‌ك ژه‌نیارێكی به ئه‌زموون ناسراوه، ده‌ستى گوتنی گۆرانى كردووه و كار بۆ تۆماركردنى چه‌ند گۆرانییه‌ك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له ستۆدیۆ له كاتى تۆماركردنى به‌شێك له گۆرانییه‌كانى، كه‌نار به "وشه"ى گوت: گۆرانى ئاره‌زوویه‌كى كۆنى خۆم بوو، چاوه‌ڕێی كاتێكى گونجاو بووم بتوانم ده‌ست پێ بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونی باشترم هه‌بێت له رووى كارى میوزیك و سه‌رشانۆ و چه‌ند لایه‌نێكى تر، هه‌روه‌ها له‌شێوازى سوننهتیا گۆرانیبێژى ئافره‌تانمان كه‌مه و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌شێك بم له‌و ستایله، هه‌رچه‌ند به من و چه‌ندانی تریش پڕ ناكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، بههاوكاریى هونه‌رمه‌ندى هاوسه‌رم "نزار زێوێیی" ده‌ستمان به كار كردووه و چه‌ند گۆرانییه‌كمان ته‌واو كردووه، ڕۆژانه به‌رده‌وامین له تۆماركردنى گۆرانییه‌كان كه هه‌ر هه‌موویان گۆرانیى فۆلكلۆرین و لاى خه‌ڵكى ناسراون، هیوادارم بتوانم خزمه‌تى هونه‌رى كوردى و گوێگرانى هونه‌رى كوردى بكه‌م.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى به گوتنه‌وه‌ى گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌نار گوتی: له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئه‌زموونی گۆرانیمه، حه‌زم كرد له‌و گۆرانییه فۆلكلۆرییانه ده‌ست پێ بكه‌م كه له‌ناو خه‌ڵكیدا هه‌ن و خه‌ڵك یادگارییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، دواتر تواناى خۆم ببینم له گوتنه‌وه‌ى گۆرانییه‌كان، پێویسته سوود له فۆلكلۆر وه‌ربگیرێت.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى