ڕاپۆرتێكی ستراتیژی، هۆشداریی ده‌دات به‌وه‌ی شكستپێهێنانی داعش له‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردبوو، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بنبڕ ناكات و به شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌كتیك و پیلانی نوێوه دێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره به ئاشكرا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو ڕاناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" له‌و ناوچانه دروست ده‌كه‌ن كه له‌ده‌ستیان داوه.
ئه‌و ڕاپۆرته كه له ناوه‌ندی "جین" بۆ توێژینه‌وه‌ی تیرۆر و كاره سه‌ربازییه‌كان كراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دوای له‌ده‌ستدانی دێره‌زوور و بوكه‌مال له سووریا و قائیم و ڕاوه له عێراق، له ڕووی جوگرافییه‌وه، شوێنێك بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش نامێنێ، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشبینی ده‌كرێ، له كۆتای مانگی نۆڤه‌مبه‌ر ده‌بێ. واته ڕاسته‌وخۆ هه‌نگاوی داهاتوویان دوای ئه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
مات هینمان سه‌رۆكی سه‌نته‌ری "جین" بۆ توێژینه‌وه‌ی تیرۆر و كاره سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی داعش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی جوگرافی نامێنێ، به‌ڵام مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئیتر ئه‌وان وه‌ك گرووپی چه‌كداریی كۆتایان پێ دێ، یان ڕێیان لێ ده‌گیرێ هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وان ده‌توانن به شێوه‌ی به‌ربڵاو هێرشی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ته‌ناهیی عێراق و سووریا بكه‌ن و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌قامگیریی هه‌ردوو وڵات ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و ڕاپۆرته داتای نێوان ئۆكتۆبه‌ری 2016 تا سێپتێمبه‌ری 2017ی داناوه كه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش پێنج هه‌زار 495 هێرشیان له سه‌رتاسه‌ری دنیا ئه‌نجام داوه و بووه‌ته هۆی كوشتنی زیاتر له هه‌شت هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل. ئه‌مه‌ش مانای وایه گۆڕانكاریی ته‌واو به شێوه‌ی كاری ڕێكخراوه‌كه هاتووه و هێرشه جۆراوجۆره بهربڵاوهكانیان له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه جوگرافیا داگیركراوه‌كان به ڕێژه‌ی 38.3٪ زیادی كردوو، ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌ی مردن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كانیان 21.8٪ كه‌می كردووه.
زۆربوونی هێرشه‌كان وێڕای كه‌مبوونی كوشتار، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه پیلان و ته‌كتیكی نوێ به‌كار ده‌هێنێ، ئه‌مجاره به شێوه‌ی هێرشی گرووپ و تیمی قاچاخ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و له شێوه‌ی مافیا ده‌رده‌كه‌ون، به تایبه‌تی له‌و خاكانه‌ی له عێراق و سووریا له‌ده‌ستیان داوه، كاردانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پیلانه نوێیه له‌سه‌ر هه‌موو دنیا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوه له ڕێی "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ره‌وه" ده‌ست به "تیرۆری سێبه‌ر ده‌كات" كه بریتییه له فڕاندن و سێداره‌دان و كاری دڕندانه‌ی تر و هه‌ر به ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه، فه‌توای كوشتن به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا ده‌رده‌كه‌ن كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كان تێكه‌ڵ كردبێ.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڵێ، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌وڵه‌تی سێبه‌ره، گرنگییه‌كی زۆری بۆ داهاتووی داعش هه‌یه كه هێشتا ده‌یانه‌وێ خه‌لافه‌تێكی گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زرێنن، ئه‌وان ئه‌م شكستانه‌ی ئێسته به كۆمه‌ڵێ زیانی بچووك له پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێن كه بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام و شه‌ڕێكی درێژخان دژی خاچپه‌رستان و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به‌پا ده‌كه‌ن.
پێشتریش له ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماژه به گۆڕینی جۆری كاری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كرابوو، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش درا بوو، ئه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا شكستیان هێنا، بڕیاریان داوه ئه‌م جاره له میسڕ و فه‌له‌ستین ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دروست بكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ناوه‌كه‌ی ده‌بێ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له میسڕ و فه‌له‌ستین" كورتكراوهكهشی ده‌بێ به "دامف".
خه‌ونی داعش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زه‌ویی به‌ڵێنپێدراو (الأرچ المعاد) له كتێبه ئاسمانییه‌كاندا (قورئان و په‌رتووكی پیرۆز) باسی لێوه كراوه، جووه‌كانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌وییه كه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌وان به خاكی كه‌نعان ناسراوه، بۆیه ئێسته پلانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه، هه‌ر شوێنێك نه‌وه‌ی ئیسرائیلی لێ ژیابێت، خاكی ئه‌وانه، واته ئیسرائیل، فه‌له‌ستین و میسڕ هه‌مووی خاكی داهاتوویانه. داعش‌یش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ده‌یانه‌وێ ئه‌و خاكه بكه‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام كه خه‌ونی هه‌موو ئیسلامییه‌كی سیاسی و به‌شێك له موسڵمانانه به گشتی.
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بریتی بوون له تێكهه‌ڵكێشێك له هه‌ندێك جیابووه‌وه له ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده و ڕێكخراوه‌كانی عێراق كه له فه‌لووجه و چه‌ند شوێنێكی تر هه‌بوون، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ئهنساڕولئسلام كه تا داعش نه‌هاتبوو، به‌شێكیان له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی جێی خۆیان كردبووه‌وه، جگه له‌مانه، به‌شێكیان بریتی بوون له گرووپی ئهلنهقشهبهندی كه له سه‌ربازه كۆنه‌كانی به‌عس پێكهاتبوون و له‌لایه‌ن عیززه‌ت دووری سه‌ركردایه‌تی ده‌كران، هه‌موو ئه‌مانه به هاوكاریی سوپاسالاره گه‌وره‌كانی ڕژێمی سه‌ددام كه له ئوردن جێیان بووبووه، له‌گه‌ڵ به‌شێك له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی سووریا، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامیان پێك هێنا. ئه‌مانه وێڕای تۆكمه‌یی پلانه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌هۆی جه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كانی به‌عس، هاوكارییه‌كی ژێربه‌ژێریی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كران، توركیایان بۆ كرابوو به پردی په‌ڕینه‌وه و له قه‌ته‌ره‌وه ئۆتۆمبێلیان بۆ ده‌چوو، له عێراقیش مالیكی پارێزگاری له گه‌یشتنی پاره و چه‌كه‌كانی بۆ ده‌كردن. له 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 به فه‌رمانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێووشی عێراق 100 هه‌زار چه‌كداری سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی كه له شاری مووسڵ نیشته‌جێ ببوون شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی داعش كرد و ته‌واوی چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیشیان بۆ به‌جێ هێشتن.
ئه‌م ڕێكخراوه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی سنووری خاكی كوردستان ببڕن كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد وه‌ك عێراق، پێشمه‌رگه خاكیان بۆ چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه به‌شێكیان ده‌ستكه‌وت، سه‌ره‌تای شكسته‌كانیان ده‌ستی پێ كرد، تا له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016 هه‌ڵمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه یه‌كه‌م گوله‌ی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له میحوه‌ری خازر ته‌قێنرا.
داعش، ڕوویه‌كی سیاسی و ڕوویه‌كی ئاینی هه‌یه، ڕووه سیاسییه‌كه‌ی هێشتا له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ و بۆ كۆده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێن كه ئایا بۆچی ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك كاتی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ریكاش هاوكاری ده‌كردن و چه‌كی ئه‌و وڵاته‌یان پێ ده‌گه‌یشت، یان چۆن له ژاپۆنه‌وه ئۆتۆمبێلیان بۆ ده‌چوو، ئه‌ی چۆن له قه‌ته‌ره‌وه هاوكاری ده‌كران، ئه‌ی بۆچی حكوومه‌تی عێراق وێڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیبوو، هه‌میشه بانكه‌كانی ئه‌وانی پڕ ده‌كرد له پاره بۆ پێدانی مووچه و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانی بۆ ده‌ناردن، ئه‌ی بۆچی به شێوه‌یه‌كی نهێنی و تا ڕاده‌یه‌كیش ئاشكرا، نه‌وته‌كه‌یان به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشت به دنیا و كڕیاریشیان هه‌بوو؟! هه‌موو ئه‌مانه پرسیارن و لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه.
ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تێكی باڵاش به‌ڕێوه‌ی ببات به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له‌یاد نه‌كرێ، لایه‌نێكی ئاینیشی هه‌یه و ناكرێ فه‌رامۆش بكرێ، بریتییه له‌و فه‌رهه‌نگه ئیسلامییه‌ی وا ده‌كات هه‌میشه ڕیكخراوی تیرۆریستی و تاكی موسڵمانی توندڕۆ دروست بێت. پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی خوێندن، مزگه‌وته‌كان، ته‌له‌ڤزیۆن و بانگخواز و ئه‌و هه‌موو سیما ئاینییه‌ی له وڵاتانی زۆرینه موسڵماندا، به زۆری هانی دروستكردنی رق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وی تر، ڕێز له جیاوازییه‌كان نه‌گرن، بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئاینێكی تر یان مه‌زه‌وێكی تر به كافربوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش تاكی موسڵمان وا فێر كراوه، كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو ده‌بێ جیهادیان له‌گه‌ڵ بكات، جیهادیش به مانای كوشتن و كێشانی ڕۆحی دوژمنانی ئیسلام لێكدراونه‌ته‌وه. ئه‌مانه‌ش له كاتێكدان، هه‌ر له ده‌قه‌كانی ئیسلام، ئه‌گه‌ر بۆ قبووڵكردنی ڕای به‌رامبه‌ر، ئازادیی بیروڕا، ئازادیی هه‌ڵبژاردنی ئاین، ئاشتی و سزادانی كوشتنی به ناهه‌ق و چه‌ندان بنه‌مای تر بگه‌ڕێی، هه‌رگیز ناتوانی بڕوا به‌و توندییانه بهێنی. پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی ده‌بێ ئه‌م په‌یامانه بزر بكرێن و په‌یامی توندوتیژی پێشه‌نگ بن له بڵاوكردنه‌وه؟