هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی فه‌یسبووك و گووگڵ، پێكه‌وه هه‌وڵێكی ڕژدیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌واڵی درۆ و ساخته بگرن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ته‌مان نیشانه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه بخه‌نه سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی شیاون كلیكیان له‌سه‌ر بكرێ.
هه‌ردوو كۆمپانیاكه، ناوی ئه‌م كاره‌یان كردووه به "پڕۆژه‌ی دڵنیایی" ئامانجیان نه‌هێشتنی هه‌واڵی ساخته‌یه كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام بده‌ن، 75 ده‌زگه‌ی میدیایی دنیا هاوكاریان ده‌كه‌ن.
ئه‌م پڕۆژه‌یه زانیاری له‌سه‌ر ده‌زگه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر میدیایه‌ك هه‌واڵه‌كانی ڕاست بوو، هه‌ردوو كۆمپانیاكه له تۆڕه‌كانیان نیشانه‌یه‌كی دڵنیایی له‌سه‌ر داده‌نێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاسانكاری بۆ خوێنه‌ر تا بتوانێ پێش كردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك، له ڕاستی و دروستیی زانیارییه‌كان دڵنیا ببێته‌وه.
سالی لیهرمان توێژه‌ر له زانكۆی "سانتا كلارا" و به‌رپرسی ئه‌م پڕۆژه هاوبه‌شه ده‌ڵێ، ئێسته دۆزینه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاست له‌سه‌ر ئینتهرنێك بووه به شتێكی زه‌حمه‌ت، وای كردووه خه‌ڵكی هه‌میشه به گومانه‌وه ته‌ماشای هه‌موو زانیارییه‌ك بكه‌ن، ئێمه‌ش له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێ هه‌وڵێ ڕێگریكردنی ئه‌و كاره بده‌ین.
به‌پێی پڕۆژه‌كه، له‌مه‌ودا هه‌ر ماڵپه‌ڕێك لینكه‌كه‌ی له فه‌یسبووك ئه‌و نیشانه‌یه‌ی پێوه نه‌بێ، ده‌بێ به گومانه‌وه سه‌یری زانیارییه‌كانی بكه‌یت.