له‌لایه‌ن هێزێكی نادیاره‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌نج و سێ كه‌سیان ده‌ڕفێنن و چواریان هه‌رچۆنێك بێت خۆیان ده‌ربارز ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نازاندرێ هێزه‌كه سه‌ر به داعشن یان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شده‌وه خه‌ڵكی ده‌ڕفێندرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كه بووه، به "وشه"ی گوت، دوای سه‌عات پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، حه‌وت گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی "قه‌ڵا هه‌ربه‌ت" نزیك گوندی "قوتانه" له پشت زنجیره گرده‌كانی "كه‌لی سێكانیان" له شاره‌دێی پردێ كه حه‌وزی ماسییان هه‌یه، له كاتێكدا ڕۆیشتوون بۆ سه‌ر شوێنكاره‌كه‌یان، له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ئه‌وانیش هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبێن، به‌ڵام سێ كه‌سیان فریا ناكه‌ون و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌گیرێن. (زنجیره گردی كه‌لی سێكانیان تا نزیك شاری كه‌ركووك درێژ ده‌بێته‌وه)
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، سێ كه‌سه‌كه به ناوه‌كانی "ف" و "ك" و "هـ" (ناوه‌كان له‌به‌ر دۆخی ته‌ناهی لای "وشه" پارێزراون) گیراون، كه دوانیان هاوكاری "ف" بوون و حه‌وزه ماسییه‌كه بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه له ئێواره‌وه كه‌سوكاریان پێوه‌ندی به هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هێزێكی ده‌مامكدار شه‌وان ده‌چنه سه‌ر گونده‌كان و كاری چه‌ته‌یی ده‌كه‌ن و چه‌ند جارێك هه‌وڵی ڕفاندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام تا ئێسته نازاندرێ ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به تیرۆریستانی داعشن یان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا جموجۆڵی زیاد كردووه و حه‌شدی شه‌عبی ناتوانێ كۆنتڕۆڵی باری ته‌ناهیی شوێنه‌كه بكات.
له دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك له 16ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ناوچه‌كانی تر، باری ته‌ناهیی ئه‌و شوێنانه له مه‌ترسیدان و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌به‌ر دڵنیا نه‌بوون له سه‌لامه‌تی ژیانیان، شوێنه‌كانیان به‌جێ هێشتووه و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان گواستوویانه‌ته‌وه.
ئۆتۆمبێلی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه توانیویانه ده‌رباز بن و بگه‌نه گوندی "كه‌لوڕ" له نزیك شاری كه‌ركووك، چه‌ندان فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه. سه‌رچاوه‌كه وای گوت.