بۆ جاری ده‌یه‌م سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سووریا، وڵاتی ڕووسیا كه ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه، ڤیتۆی به‌كار هێنا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ڤیتۆی ڕووسیا له‌سه‌ر سووریا كاره‌ساته و ئه‌و ڕێگرییه‌ی ئه‌وان بۆ پڕۆژه یاساكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگر بن له به‌رده‌م پشكنینی ئه‌و چه‌كه كیمیاوییه‌ی سووریا به‌كاری هێناوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، شتێكی ترسناك و كاره‌ساته ئه‌و كاره هاوبه‌شه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به سووریا ئه‌نجام درا، به‌و شێوه‌یه كۆتای بێت، به‌ریتانیا هه‌رگیز به‌وه ڕازی نابێت و جارێكی تر كارێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی چه‌كی كیمیاییان به‌كار هێناوه، سزا بدرێن.
ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، له‌و ده‌نگدانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرا، شه‌ڕه قسه‌یه‌كی توندی له نێوان نوێنه‌ری ڕووسیا و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا لێ كه‌وته‌وه، چونكه ڤیتۆكه‌ی ڕووسیای به داكۆكی له به‌كارهێنه‌ری كیمیایی دانا.
ئه‌مه جاری ده‌یه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك، وڵاتی ڕووسیا ڤیتۆ به‌رامبه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنێ كه دژی سووریا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ ده‌درێ، ئه‌و به ڤیتۆكه‌ی پڕۆژه‌كه ڕا ده‌گرێ.
به‌كارهێنانی 10 ڤیتۆ له‌لایه‌ن رووسیاوه ته‌نیا بۆ سووریا، به ته‌واوی وڵاتانی دنیای خستووه‌ته ژێر ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا دووركه‌وتنه‌وه له ڕووسیا كارێكی باشه؟، له‌كاتێدا ئه‌و ئاماده‌یه هه‌موو په‌رده‌پۆشی و داكۆكییه‌ك له هاوپه‌یمانه‌كانی بكات و هه‌رچه‌ند دژی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكاش بن، نه‌یه‌ڵێ بڕووخێن.
مافی ڤیتۆ بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و داوای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك كه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی هۆكاره‌كه بكرێ ئایا گونجاوه یان نا، ئه‌م مافه‌ش ته‌نیا پێنج وڵاته زلهێز و به‌رده‌وامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌توانن به‌كاری بهێنن كه بریتین له ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا، چین، به‌ریتانیا و فڕه‌نسا. مافی ڤیتۆ ته‌نیا ڕه‌خنه نییه له بڕیاره‌كان، به‌ڵكو هه‌ر وڵاتێك له‌و پێنجه بۆ هه‌ر بابه‌تێك به‌كاری بهێنێ، واته ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوی له‌بار ده‌چێ، تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار ڤیتۆی به‌كارهێناوه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا بووه و له به‌رامبه‌ریشدا به هه‌مان شێوه كراوه.
ئه‌م به‌كارهێنانی ڤیتۆیه‌ی ڕووسیا بۆ سووریا، ته‌نانه‌ت ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی غازی ساری له شاری خان شێخۆن كرا و دواتر تره‌مپ 54 مووشه‌كی به‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه نا كه غازه‌كه‌ی لێ ته‌قێنراوه، هه‌مووی په‌ك ده‌كات و ڕای ده‌گرێ.
نیكی هایلی نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، جارێكی تر ڕووسیا پشتی دیكتاتۆر و تیرۆریستانی گرت، ئه‌وانه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌كار ده‌هێنن و جارێكی تر ڕووسیا سه‌لماندی كه نایه‌وێ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه هه‌موو سته‌مێك له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات بڕووخێ. میدیاكانی ڕووسیاش به‌وه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، كاتێك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌ركرد به‌وه‌ی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان كردووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر لبنان، ئه‌مه‌ریكا به ڤیتۆیه‌ك داكۆكی لێ كردن و نه‌یهێشت هیچ سزایه‌كیان به‌سه‌ردا به‌سه‌پێنرێ.
هیزر ناورت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ، هه‌ست به بێ ئومێدییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین، چونكه ڕووسیا ئه‌وه‌ی خۆی به‌لایه‌وه ڕاسته كه له ڕوویه‌كی سیاسییه‌وه ده‌یبینێ، خستیه پێش به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی سووریا كه به دڕندانه له لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌یانه‌وه ده‌كوژرێن.
پێشتر هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا تۆمه‌تیان خسته سه‌ر ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌وه‌ی چه‌كی كمیایی له چواری نیسان/ ئه‌پریل له شارۆكه‌ی خان شێخۆن به‌كار هێناوه و بووه‌ته هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س كه له نێوانیاندا منداڵیشی تێدا بووه.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم كرا و به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیی هه‌موو سیاسی و چاودێره‌كان، حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئێرانی، شاری كه‌ركووكیان داگیر كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی بكات و پشتیوانی له كوردستان بكات، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی كوردستان ڕوو له ڕووسیا نه‌كات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زانرا، ڕووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكی عێراقیش له‌وباره‌یه‌وه شكستی هێنا.
فاسیلی نیبینزیا نوێنه‌ری ڕووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڕای گه‌یاند، ئه‌م ڤیتۆیه‌مان له دژی پڕۆژه‌یه‌كی خراپی ئه‌مه‌ریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێمه نامانه‌وێ ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك بدرێ كه سزادانی سووریایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه چه‌كی كیمیایی به‌كار هێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كۆی ئه‌ندامان، ئه‌مه‌ریكا كه خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ی دژی سووریا بوو له‌گه‌ڵ 10 وڵاتی تر ده‌نگیان دا، دوو وڵاتیش دژی بڕیاره‌كه بوون و دوو وڵاتی تریش بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد، دوای ئه‌وه‌ی به زۆرینه بڕیاره‌كه ده‌رچوو، ڕووسیا مافی ڤیتۆكه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه:
ئه‌لعه‌ره‌بییه