توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیی نوێ، ئاشكرای ده‌كات كه خواردنی گۆشتی شوور به شێوه‌یه‌كی ڕێژه به‌ده‌ر و به‌رده‌وام، مه‌ترسیی مردن زیاد ده‌كات، چونكه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی نه‌خۆشییه كوشنده هه‌ره باوه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه، شه‌كره، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و زۆری تر.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، دوای تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان دێت بۆ سه‌ر 537 هه‌زار كه‌س كه ته‌مه‌نیان له نێوان 50 بۆ 71 ساڵه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر و به‌رده‌وام گۆشتیان خواردووه، نزیكبوونه‌وه‌ی مردنیان به ڕێژه‌ی 26٪ زیادی كردووه، به به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌متر خواردوویانه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌وانه‌ی له جیاتی گۆشتی سوور، ماسی و گۆشتی سپی (مریشك و په‌له‌وه‌ره‌كان)نیان زۆرتر خواردووه، ئه‌گه‌ری زوو مردنیان به ڕێژه‌ی 25٪ كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به‌وانه‌ی گۆشتی سوور زۆر ده‌خۆن.
"ئاراش ئیعتمادی" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكی بۆ شێرپه‌نجه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی پێشوو سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی گۆشتی و سوور و مردنی پێشوه‌خته ڕاستن، چونكه هۆكاری نۆ نه‌خۆشیی سه‌ره‌كیی كوشنده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بگاته ئه‌نجام، ماوه‌ی 16 ساڵ پشكنینی بۆ جۆری خواردنی ئه‌و ژماره كه‌سه كراوه كه پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد، هه‌موویان له شه‌ش ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا چاودێریان به‌سه‌ره‌وه كراوه.
كاتێك ده‌گوترێ گۆشتی سوور، مانگا، مه‌ڕ، به‌راز و حوشتر ده‌گرێته‌وه، گۆشتی سپیش ماسی، مریشك، قه‌ل و په‌له‌وه‌ره‌كانی تر ده‌گرێته‌وه.