ئه‌و میرانه‌ی خانه‌واده‌ی پاشای سعوودیه كه به‌هۆی تێوه‌گلانیان له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كه‌وه، محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشینی پاشای وڵات ده‌سبه‌سه‌ری كردوون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بكوژن.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی، تا ئێسته شه‌ش میری گیراو به‌هۆی هه‌وڵی خۆكوشتنیانه‌وه براونه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری خێرایان بۆ كراوه، له‌وانه موتعه‌ب كوڕی شا عه‌بدوڵا پاشای پێشووی سعوودیه.
ئه‌م هه‌وڵانه له دوێنێوه ڕوویان داوه و پێشتریش هه‌وڵی تری ئاوا تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرا مه‌به‌ست لێی نیشاندانی سه‌رنجه بۆ كوڕی پاشا تا ئازادیان بكات، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بووه.
یه‌كێكی تر له‌و میرانه كه ناوی نه‌هاتووه، به‌هۆی هه‌وڵی خۆكوشتنیه‌وه، له دۆخێكی ته‌ندروستیی خراپدایه و ماوه‌یه‌كه له ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه.
به بڕیاری كوڕی پاشا و ڕه‌زامه‌ندیی شا سه‌لمان خۆی، ته‌واوی ئه‌م میرانه گیراون كه ژماره‌یان نزیكی 300 كه‌سه و هه‌موویان له زنجیره هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره به ناوی "Ritz-Carlton" دانراون.