دوای ئازادكردنه‌وه‌ی شارۆكه‌ی باشیك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، ئێسته له هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كانی شاره‌كه‌دان.
شاره‌دێی باشیك پێش ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێته‌وه، له هه‌ر چوار لاوه گه‌مار درابوو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی خایاند تا پێشمه‌رگه چوونه ناو شاره‌دێكه‌وه و به ته‌واوی له‌ده‌ست تیرۆریستانی ڕێكخراوی داعش پاكیان كرده‌وه، به‌ڵام چوونه نێو شارێكی وێرانكراو، به‌تایبه‌تی شوێنه‌واره ئاینییه‌كانی به ته‌واوی شێوێندرابوون، خاچی سه‌ر كه‌نیسه‌كان هێندرتبوونه خواره‌وه و سووكایه‌تی به هه‌موو به‌ها ئاینی و مرۆڤایه‌تییه‌كان كرابوو، بۆیه پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هه‌نگاو، دوای پشكنینی كۆڵان به كۆڵان و ماڵ به ماڵی شاره‌كه نه‌وه‌ك خۆیان حه‌شار دابێت، دانانه‌وه‌ی قورئانی ناو مزگه‌وت و خاچی سه‌ر كه‌نیسه‌كان بوون.
پێشتریش كاتێك پێشمه‌رگه هه‌ر شوێنێكیان ئازاد ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رستگه‌ی هه‌ر ئاینێكی لێ بوایه، هه‌ڵیان ده‌گرته‌وه و كۆیان ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له ئاژانسه جیهانییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه و به ستایشه‌وه ته‌ماشای پێشمه‌رگه كرا كه به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، به پشت به ستن به به‌ها به‌رزه‌كانی خۆیان، پیرۆزیی هه‌موو ئایدۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌پارێزن.
ته‌له‌ڤزیۆنی CNN له ڕاپۆرتێكیدا گوتی: جیاوازی پێشمه‌رگه و میلیشیاكان ئه‌وه‌یه، ئه‌مان شكۆی به‌هاكانی خه‌ڵك ده‌پارێزن، به‌ڵام میلیشیاكان جگه له ئاڵا و ئایدۆلۆژیا و مه‌زه‌وی خۆیان، هیچ به‌هایه‌ك بۆ كه‌سی تر دانانێن و هه‌موو سنووره‌كانی یاسای جه‌نگیش ده‌به‌زێنن.
ڕۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوای گه‌مارۆیه‌كی دوو هه‌فته‌یی، چوونه نێو شاره‌دێی باشیك و له‌ده‌ست داعش ڕزگاریان كرد، له شه‌ڕی نێو شاره‌كه‌دا حه‌ت خۆكوژ ته‌قێندرانه‌وه و 30 تیرۆریستی تریش كوژران.
شارەدێی باشیك دەكەوێتە 12 كیلۆمەتر باكوری رۆژهەڵاتی مووسڵ و ناوچەیەكی كشتوكاڵی بەپیتە و زیاتر بە چاندنی زەیتوون بەناوبانگە و زۆرینەی دانیشتووانی ئێزیدی و مەسیحین و هەریەك لە عەرەب و توركمانیش تێیدا نیشتەجێن، 24 گوندی بەسەرەوەیە و ژمارەی دانیشتووانی 70 هەزار كەس دەبێ و سەر بە شارۆكەی حەمدانییە و یەكێكە لە ناوچە گرنگەكانی دەشتی نەینەوا.