مانچستەر سیتی خەڵاتی باشترین راهێنەر و یاریزانی بردەوە

:: AM:10:12:18/11/2017 ‌

پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی رابردووی لە ركابەرییەكانی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێنا.

ماڵپەڕی خولی نایابی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە كە گواردیۆلا دووەم مانگە لەسەر یەك خەڵاتەكەی پێ دەدرێ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتیدا بەدەستی هێناوە.

مانگی رابردوودا گواردیۆلا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی 3 یاریی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدابوو و لە هەرسێ یارییەكەشدا سەركەوتنی بەدەستهێنابوو و توانیبووی 13 گۆڵ تۆمار بكات.

یەكەتیی خولی نایابی ئینگلیزی هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی دا بە لیرۆی سانی ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم مانگەدا لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی كرد.

سانی لە مانگی رابردوودا لە هەرسێ سەركەوتنەكەی یانەی مانچستەر سیتی بەشدار ببوو و توانیبووی 3 گۆڵ تۆمار بكات و 3 گۆڵی تریش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م