له ئه‌فریقا منداڵێكی پێنج ساڵان كه‌وته ناو توالێتی قوتابخانه‌وه، تا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی و دایكی گه‌یشتنه لای، منداڵه‌كه له‌ناو توالێته‌كه‌دا شارابووه‌وه و مردبوو.
"مایكل كوماب" منداڵێكی پێنج ساڵان بوو، له پۆلی یه‌كی قوتابخانه‌ی ماهلودومیلای سه‌ره‌تایی له باشووری ئه‌فه‌ریقا، ڕۆژێك ئه‌م منداڵه نانی له قوتابخانه خواردبوو، دواتر هه‌ندێك ورده نان و خوێ له‌سه‌ر جله‌كانی مابوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕوخسه‌تی له مامۆستاكه‌ی وه‌رگرتبوو، تا له توالێته‌كانی قوتابخانه خۆی پاك بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی زیاد له پێویست بێ خزمه‌ت بوو، هه‌روه‌ها شوێنی ئاوه‌ڕۆ و دانیشتنه‌كه‌ی گه‌وره بوو، منداڵه‌كه كه‌وتبووه ناو توالێته‌كه.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر منداڵه‌كه نه‌بینرابووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دواتر پێیان زانیبوو كه منداڵه‌كه كه‌وتووه‌ته ئه‌وێ، به په‌له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه پێوه‌ندی به دایكی مایكڵ كرد، به‌ڵام تا گه‌یشتنه لای، منداڵه‌كه مردبوو و ته‌نیا ده‌ستی له حه‌وزه‌كه‌وه دیار بوو، ئه‌مه‌ش بووه هه‌واڵێكی دڵته‌زێن بۆ قوتابخانه‌كه، دایكی منداڵه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به كه‌مته‌رخه‌می تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر تا ئێسته پێداگری له تاوانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌مه ته‌نیا ڕووداوێك بووه و پێوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌می ئێمه‌وه نییه.