به‌شێك له گه‌نجان ماده و ئاوێته‌ی جوانكاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كار دێنن بێ ئه‌وه‌ی كه زانیاری ته‌واویان هه‌بێت له‌باره‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی ئه‌م ماده كیمیایییانه.
زۆربه‌ی جۆركانی جێلی قژ پێك هاتوون له‌ئاو و پرۆپیلین گلایكۆل و بۆن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ماده‌ی كیمیایی تری وه‌ك چه‌وری، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی كه‌م.
جێلی قژ جگه له‌لایه‌نی جوانكاری هیچ سوودێكی بۆ قژ و پێستی سه‌ر نییه، جێل وه‌ك سپرای قژ بۆ ستایلكردن و به‌خشینی بریقه به‌قژ به‌كار دێت، ئه‌گه‌رچی قژ له خانه‌ی مردوو پێك هاتووه، به‌ڵام ئه‌م خانانه به‌ڕێیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماده كیمیایییه‌كاندا كارلێك ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیایی به به‌رده‌وامی بۆ قژ ده‌بێته هۆی شكان و وشكبوون و گۆڕان له ڕه‌نگی قژدا، جێل كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م چه‌وری له‌خۆ ده‌گرن، ده‌بنه ئه‌گه‌ری وشكبوونی قه‌دی قژ و له كۆتاشدا شكانی قه‌دی قژ و دروستبوونی كرێش، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه كه هه‌ندێك ماده زیان به‌پێستی سه‌ر بگه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته هۆی قژ ڕووتانه‌وه.
هه‌ر جاره‌ی بڕێكی كه‌م جێل به‌كار بێنه، هه‌وڵ بده كه ڕۆژانه جێل به‌كار نه‌هێنیت، جێل له كۆتای تاڵه قژه‌كان مه‌ده، ئه‌گه‌ر قژت وشكه ته‌نیا ئه‌و جۆره به‌كار بێنه كه چه‌وری كه‌می تێدایه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر جێڵت به‌كار هێنا، دواتر بیشۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانی نه‌بێت بۆ تاڵه‌كانی قژ.