به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو له ئه‌نجامی لاوازبوونی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ له كاته‌كانی ئێواره بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان داده‌نێن، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له كاته‌كانی ئێواره باران ده‌بێ و هه‌ندێك جار خێرایی بۆ 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.