دوای سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه په‌یامێكی به دنیا دا، خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێ له عێراق جیا ببنه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌جیاتی پێشوازیی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه وه‌ك چۆن له بنه‌مای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه و هه‌موویان پێی ڕازی بوون، به‌ره‌وپیری ئه‌م بڕیاره‌ی كوردستان نه‌هاتن و پشتیان تێ كرد، چونكه پێیان وابوو ده‌بێ شه‌ڕی تیرۆر كۆتای پێ بێت و كوردیش له عێراقدا له ژێر سێبه‌ری ده‌ستووره‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێران به ڕه‌زامه‌ندیی عێراق و به‌ر چاوی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌یان داگیر كرد كه ڕیفراندۆمی لێ ئه‌نجام دراوه و هه‌رێمی كوردستانیان گه‌ڕانده‌وه بۆ پێش هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و شه‌ڕی داعش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دۆخی ژیانی هاووڵاتییان نه‌شێوێ، په‌نای بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق برد و ئاماده بوو ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو سڕ بكات، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق پابه‌ند بێت به ده‌ستووره‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق، هۆكاری په‌نابردنی كوردستان بوو بۆ جیابوونه‌وه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ عێراق كار بكات و ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه دارایییه‌كانیشی ڕاده‌ست بكات، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق وه‌ك خۆی 17%ی بودجه‌كه‌ی بۆ بنێرێ، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه هیچ پێشوازییه‌ك نه‌كراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه په‌سه‌ند كراون و ئاماده‌یییان ده‌ربڕیوه جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ئابووریی له چوارچێوه‌ی عێراقدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ڕاپۆرتێكی له ژێر ناونیشانی "حكوومه‌تی كوردستان بایه‌خی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌ڕایه‌وه و خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده ده‌كات" نووسیوه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه جارێكی تر سه‌رنجی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه نایانه‌وێ ئه‌م هه‌رێمه له به‌رده‌م عێراقدا لاواز بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی ئامۆژگاریی ئه‌مه‌ریكای پێش ڕیفراندۆم فه‌رامۆش كرد، ئه‌وان نایانه‌وێ هه‌رگیز كوردستان بخه‌نه په‌راوێزه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستییانه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، دوای ئاماده‌یییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق له ژێر سایه‌ی ده‌ستوور، برێت مه‌كگۆرك نێردراوی تایبه‌تی كۆشكی سپی له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر، به‌په‌له گه‌ڕایه‌وه كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانه جۆراوجۆره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ بكات.
لای خۆشیانه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریان دا به‌شدار بن له هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان له ژێر سێبه‌ری ده‌ستووری عێراق بپارێزرێ و نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی، برێت مه‌كگۆرك له زنجیره‌یه‌ك سه‌رداندا، چاوی به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت و ئاماده‌یییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پشتوانیی له داواكانی كورد كرد و له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیران پێی گوت، ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌وینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بدات كه تاكه ڕێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه.
له سه‌ردانێكی تری مه‌كگۆركدا بۆ لای مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان گوتی، وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری دووپات ده‌كاته‌وه و خوازیارن هه‌رێمی كوردستان به یه‌كگرتوویی و به هێزه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له گشت بواره‌كاندا له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها دووپاتی له هاوئاهه‌نگی و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
پێش ئه‌م سه‌ردانانه، فیدێریكا مۆگێرینی كۆمیساری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و گوتی، ئێمه له نزیكه‌وه و به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته مه‌یدانییه‌كانمان ڕوانیوه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش كاری له پێشینه‌مان ئه‌وه بووه كه ڕێگری له توندوتیژی بكرێت له هه‌ر لایه‌نه‌كه‌وه بێت، هه‌روه‌ها پشتگیریی ئه‌و هه‌وڵانه‌مان كردووه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دراون، وه‌ك ڕێكاره ته‌ناهییه‌كان له ناوچه جێناكۆكان. یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی دۆخه‌كه و هاوكاریی مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كات.
دوای ئه‌م سه‌ردانانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و پابه‌ندبوونی ڕووسیا به گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر ڕووی میدیاكانی دنیاش بۆ كوردستان هاته‌وه و به زۆری دووپات له‌و مانشێته ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته دۆخی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان و بنیادی ژێرخانه‌كه‌ی، چونكه سه‌لماندوویانه گه‌لێكن ده‌توانن به پێشكه‌وتوویی بژین، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆیش لێیان دوور نییه، به‌ڵام ده‌زگه ته‌ناهییه نێوخۆیییه‌كان، ڕێگر بوون له‌وه‌ی پرووشكی ئه‌و هێرشانه بگاته هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامیگری تێ بدات.