ڤیتامینه‌كان به‌گشتی سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و هاوكاریكردنی جه‌سته بۆ دژایه‌تی خانه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان و ڤیتامین Eیش یه‌كێكه له ڤیتامینه سوودبه‌خشه‌كان كه قژ و پێست ده‌پارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
lifehack " دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، ڤیتامین E سوودی هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی چرچی پێست و ڕێ له زوو پیربوونی پێست ده‌گرێت و وشكبوونه‌وه‌ی پێست ناهێڵێت و هۆكاره بۆ نه‌رمكردنی پێست، هه‌روه‌ها یارمه‌تی سه‌ر ده‌دات بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و نه‌هێشتنی سه‌ر ڕووتانه‌وه.
ڤیتامین E به‌سووده بۆ ته‌ندروستی قژ و به‌هێزكردنی قژ و زیادبوونی تاڵه‌كانی قژ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین E یارمه‌تی ڕۆیشتنی خوێن ده‌دات به‌ناو لووله‌كانی خوێنی سه‌ر، وا ده‌كات خانه‌كانی قژ زیندوو ببنه‌وه و به‌رگری بكه‌ن له هه‌ڵوه‌رینی قژ و بتپارێزن له سه‌ر ڕووتانه‌وه.
ئه‌م ڤیتامینه هاوكاری پێستی ده‌موچاوی چه‌ور ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی به وشكی و پاراستنی له چرچبوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین E دژه ئۆكسانی تێدایه نیشانه‌كانی چرچی و پیری به پێستی ڕووخساره‌وه ناهێڵێت، هه‌روه‌ها ده‌توانی ڤیتامین E له‌م سه‌رچاوه خۆراكییانه‌وه وه‌رگرت وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه، گوێز، زه‌یتی گوێزی هیندی و زه‌یتی زه‌یتوون.