كچێكی ئه‌مه‌ریكی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به شێوه‌ی ئۆنلاین، كچێنی خۆی بۆ فرۆشتن دانا، چونكه پێی وایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی خه‌رجی هاتوچۆی زانكۆ و خوێندنه‌كه‌ی ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه كه لای پیاوان ئه‌م شته له هه‌موو شت زیاتر پاره ده‌كات.
جیزێل كچێكی 19 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، له ڕێی "Cinderella Escorts" ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه‌ی 12 ساڵه بۆ فرۆشتنی كچێنی دامه‌زراوه، توانی كچێنی خۆی به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به سه‌رمایه‌دارێكی ئیماراتی بفرۆشێت، هۆكاری ئه‌م فرۆشتنه‌شی ته‌نیا له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی پاره بۆ خه‌رجی خوێندن و هاتوچۆی زانكۆی بووه.
لای جیزێل بڕوانامه‌كه‌ی له‌و شته گرنگتره كه پێی ده‌گوترێ كچێنی، به‌ڵام ده‌زانێ پیاوان ته‌نیا ئه‌وه‌یان بۆ گرنگه، به‌م كاره‌ی هه‌م ده‌گات به مه‌رامی خۆی و هه‌م په‌یامێك ده‌دات به گوێی دنیا كه پیاو ته‌نیا له‌و ڕووه‌وه ژن ده‌ناسێ، له كاتێكدا خۆی چاوی له زانسته و بیری بۆ لای جه‌سته‌ی ناڕوات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی پیاوه عه‌ره‌به‌كه به‌م كچه‌ی داوه، كه %20ی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه، زۆرترین پاره‌یه كه به كچێنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕه‌كه دراوه تا ئێسته، ده‌نگۆیه‌كی زۆری دایه‌وه له دنیادا و چه‌ندان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ جیزێل ئه‌نجام داوه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: "فرۆشتنی كچێنیم هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ڕه‌وشت و كه‌رامه‌تم دروست ناكات، چونكه ئه‌م كاره‌ی من ئازادی ژن پیشان ده‌دات، چونكه ویستوومه وه‌ك كچێك ئه‌وه بسه‌لمێنم ژنان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ئازادی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان بده‌ن و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه بژین، هه‌روه‌ها خۆشیان بڕیار له‌سه‌ر لایه‌نی سێكسی خۆیان بده‌ن".