چەند زانیارییەك لەسەر یاریی دێربی مەدرید
ئەمڕۆ شەموو هەردوو یانەكەی پایەتەختی ئیسپانیا ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید یاریی دێربی شاری مەدرید ئەنجام دەدەن لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیا و یارییەكەش سەعات 10:45ی شەو بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات.
لێرەدا چەند زانیارییەك لەبارەی یاریی دێربی شاری مەدرید بۆ خوێنەرانی (وشە) دەخەینەڕوو:-
1- بەفەرمی تا ئێستا هەردوو یانەكە 182 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، 96 یاری بە سەركەوتنی ریال مەدرید بەكۆتا هاتووە و 47 سەركەوتنیش بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، هەروەها هەردوو یانەكەش لە 39 یارییدا یەكسان بوونە.
2- یانەی ریال مەدرید تا ئێستا 315 گۆڵی تۆمار كردووە و ئەتلەتیكۆ مەدریدیش 238 گۆڵ.
3- یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەگەڵ دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی 24 یاری دێربی ئەنجامداوە و لە 8 یارییدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و لە 9 یاریشدا دۆڕاوە و لە 7 یاریشدا یەكسان بوونە.
4- یانەی ریال مەدرید ئێستا بەكۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیش هەمان رێژە خاڵی هەیە و بەجیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی چوارەمە.
5- یانەی ریال مەدرید تا ئێستا لەگەڵ زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی 106 یاریی ئەنجامداوە، 79 یاری بردووەتەوە، 17 یاری یەكسان بووە و 10 یاریشی دۆڕاندووە، یانەكە 284 گۆڵی تۆمار كردووە و 108 گۆڵیشی لێ كراوە.
6- ریال مەدرید لەم وەرزەدا تا ئێستا 19 یاریی ئەنجامداوە و 13 یاری بردووەتەوە، لە 3 یاریشدا یەكسان بووە و 3 یاریشی دۆڕاندووە، 40 گۆڵی تۆمار كردووە و 15 گۆڵیشی لێ كراوە.
7- سیمیۆنی تا ئێستا 335 یاری بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا ئەنجامداوە، لە 206 یاریدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و لە 74 یاریشدا یەكسان بووە و 55 یاریشی دۆڕاندووە، یانەكە 571 گۆڵی تۆمار كردووە و 242 گۆڵیشی لێكراوە.
8- یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەم وەرزەدا تا ئێستا 16 یاریی ئەنجامداوە و 6 یاری بردووەتەوە و لە 9 یاریشدا یەكسان بووە و یارییەكیشی دۆڕاندووە، یانەكە 19 گۆڵی تۆمار كردووە و 10 گۆڵیشی لێكراوە.
9- یانەی ریال مەدرید لە 33 یاری دێربی رابردوودا تەنیا لە 3 یاریی نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكات.
10- ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دوایین 14 یارییدا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تەنیا 3 یاریی دۆڕاندووە.
11- كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی یانەی ریال مەدرید 10 گۆڵی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید خواردووە.
12- یانەی ریال مەدرید لە مێژووی خۆیدا 87 ناسناوی بەدەستهێناوە كە 22 ناسناوی ئەوروپی و جیهانی بووە لەگەڵ 65 ناسناوی ئیسپانیا.
13- یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە مێژووی خۆیدا 31 ناسناوی بردووەتەوە كە 6 ناسناوی ئەوروپی و جیهانی بووە.
14- كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید بە گۆڵكاری مێژوویی یارییەكانی دێربی دادەنرێ بە تۆماركردنی 21 گۆڵ.
15- مانوێل سانچێز بەیەكەم یاریزان دادەنرێ زۆرترین یاریی دێربی ئەنجامدابێت كە 42 یاریی بووە.
16- یارییەكەی ئەمڕۆ یەكەمجارە لەنێو یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆی یاریگەی نوێی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەڕێوە دەچێت.
17- رۆناڵدۆ لە دوایین 4 یاری رابردوودا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید توانیویەتی 6 گۆڵ تۆمار بكات.
18- كەریم بەنزیما و گابی بەیەكەم یاریزان دادەنرێن زۆرترین یاریی دێربی مەدریدیان ئەنجامدابێت كە 14 یاریی دێربی بووە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم