كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگنی ئه‌ڵمانی، یه‌كێك له سێ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیا، ڕازی بوو بڕی 34 ملیار یۆرۆ (40 ملیار دۆلار) بۆ پهلهخستنی پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی خه‌رج بكات كه بڕیاره له ساڵانی داهاتوو به ته‌واوی بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ڕاوێژكاری ڕای گه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و شۆفێریی خۆیی خه‌رج بكات و ده‌توانێ بۆ ساڵی 2022 به ته‌واوی بیانخاته بازاڕه‌وه. ئه‌و ساڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ی پیشه‌سازی ئه‌ڵمانیاوه بۆ كۆمپانیاكان دیاری كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ده‌بێ به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگن له ڕووی پڕفرۆشییه‌وه، گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له دنیادا و تاكه ڕكابه‌ری كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنییه. له ڕووی جۆری به‌رهه‌میشه‌وه هه‌ر یه‌كه‌مه، چونكه كۆمپانیاكانی ئاودی، پۆرشه، لامبۆرگینی، شكۆدا و چه‌ند به‌رهه‌مێتی تریش سه‌ر به‌و كۆمپانیایه‌ن.
ماتیاس مۆله‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی درا به گوژمه‌ی 34 ملیار یۆرۆ، پێشبینی ده‌كه‌ین بۆ ساڵی 2025 ببینه یه‌كه‌مین كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستی دنیا كه باشترین و زۆرترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌رهه‌م ده‌هێنین.