گه‌ڵای غار سیحری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانه‌

:: PM:01:22:18/11/2017 ‌

سەرەتای دۆزینەوە و گەشەسەندنی گەڵای غار بۆ ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست و فڕەنسا و ئیتالیا و ئەمەریكای باكور و ناوەراست دەگەڕێتەوە، ئەم درەختە هەمیشە سەوزە و گەڵایەكی بۆنداری هەیە و ڕەنگێكی پیرۆزەیی هەیە، لە ئەنجامی توێژینەوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر ئەو درەختە و گەڵاكەی، پزیشكان چەندان پێكهاتەی گرنگیان لە گەڵاكەی دۆزییەوە و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە گەڵای غار سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

پزیشكان لە دوا توێژینەوە گرنگترین سوودەكانی گەڵای غاریان بۆ تەندروستی مرۆڤ و چارەسەری نەخۆشییەكان ئاشكرا كرد، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەكات، گەڵای غار تێكەڵەیەكی بێهاوتای دژە ئۆكسید و ئاوێتەی ئەندامییە و بڕێكی زۆر لە پێكهاتە كیمیاییە سوود بەخشەكانی تێدایە كە یارمەتی لەش دەدەن لە كەمكردنەوەی ڕەگە ئازارەكان. هەروەها لە ڕێگەی ئەم ڕەگە ئازارانەوە خانەی دروستی  میوتێین دروست دەكرێت كە ڕووبەڕووی خانە توشبووەكانی شێرپەنجە دەبێتەوە.

دووەم: چارەسەری كۆكە و سەرما دەكات، هەندێك لە گەڵای غار لە كەمێك ئاودا بكوڵێنە و هەوڵبدەن بۆ ماوەی چەند خولەكێك هەڵمەكەی هەڵبمژن، ئەمە یارمەتی حەسانەوەی كۆكە و هەوكردنی سییەكان و هەوكردنی سنگ دەدات.

سێیەم: رێژەی شەكری خوێن رێك دەخات، گلوكۆزی خوێن هەروەها كۆلیسترۆڵ و ئاستی ترایگلیسراید (چەوری سییانی) كەم دەكاتەوە، ئەو دژە ئۆكسیدانەی  لە گەڵای غار یوونی هەیە، یارمەتی بەرزكردنەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین دەدات، بۆیە بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ كەم كردنەوەی ئەنسۆلین و شەكرەی جۆری دوو.

سێیەم: ئازار كەم دەكاتەوە، گەڵای غار چەند ڕۆنێكی گرنگی تێدایە كە دژی هەوكردن و بەهێزكردنی جوڵەی خوێن و كەمكردنەوەی ئازاری جومگوكان، باداری، فشار و هەوكردنی جومگەكانە.

چوارەم:یارمەتی كرداری هەرس دەدات، گەڵای غار ڕژێنەكانی هەرس بەهێز دەكات و یارمەتی تێكشكاندنی تەنۆچكەكانی خۆراك دەدا، بەم جۆرە پرۆسەی هەرس كردن چالاك و ڕێك دەخات و ڕێگری لە دڵەكزێ و ئاوسان دەكات.

پێنجەم: خۆراك بە پێست دەدات، گەڵای غار بڕێكی زۆر لە دژە ئۆكسید و ئاوێتەی پاككەرەوەی تێدایە وەكو لیمۆنەنە، لینالول: كەجۆرە كهولێكی كیمیایییە و سوود بە پێست دەگەیەنێ، جیا لەوەیش بڕێكی زۆر ڤیتامین Cی تێدایە كە گرنگ و پێویستە بۆ پێست.

شەشەم:یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدات، لەلایەن شارەزایانی گیاییەوە چەند ماددەیەكی گرنگ لە پێكهاتەی گەڵای غار دۆزراوەتەوە وەكو دژە كەڕوو و دژە بەكتریا یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدەن و ڕێگە لە ڕووشانی پێست دەگرێت.

حەوتەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، گەڵای غار سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین A،C ە و چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگ و بەهێزی تێدایە كە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، بەڕێژەی %77.5 ڤیتامین Cی تێدایە، بڕێكی زۆر دژە ڤایرۆس و بەكتریایشی تێدایە، ئەمانە دەبنە هۆی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە و خڕۆكە سپییەكانی ناو خوێن زیاد دەكەن.

سەرچاوە/ getholistichealth




وشە - ئاوات ئازاد