چەوەندەر بخۆن جەستەتان چی بەسەر دێت؟

:: PM:01:32:18/11/2017 ‌
چەوەندەر بەیەكێك لە بەرووبوومە گرنگەكان دادەنرێت و دەتوانرێت وەكو شەربەت سوودی لێوەربگیرێت بە تێكەڵكردنی لەگەڵ گێزەر و سێو، جیا لەوەیش دەتوانن چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ لەگەڵ شەربەتی چەوەندەر تێكەڵ بكەن، سوودی یەكجار گرنگ بە جەستە و تەندروستیتان دەگەیەنێت.

شارەزایان هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە چەوەندەر ئەگەر لە 15 خولەك زیاتر بكوڵێنرێت، بڕێكی زۆر بەهای خۆراكی لەدەست دەدات، بۆیە باشتر وایە وەكو شۆربا لەگەڵ كرێمی  ترشدا تێكەڵ بكرێت تا ڕێژەی كوڵاندنی كەم بكرێتەوە.

چەوەندە چی لە لەش دەكات؟
توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە چەوەندەر یارمەتی دروستكردنی خانەی سووری خوێن دەدات، و ڕێژەیەكی زۆری  دژە ئۆكسید و دژە هەوكردنی تێدایە، ئەمەیش یارمەتی لابردنی ژەهری لەش دەدات، جیا لەوە دەوڵەمەندە بە پێكهاتە گرنگەكانی خۆراك و مرۆڤ لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دوور دەخاتەوە، بە تایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن. بەپێی ئەو تاقیكردنەوەیەی كەلەسەر چەوەندەر كراوە، بە تەواوی ڕوون بووەتەوە كە چەوەندەر توانای دامركاندنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە و لەناویان دەبات. 
هەروەها پزیشكان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە بەهۆی ئەوەی چەوەندەر دژە هەوكردنێكی بەهێزە ڕێگە لە زۆر نەخۆشی درێژخایەن دەگرێت و تەندروستی شانەكانی چاو دەپارێزێت. جیا لەوە  سەرچاوەی سروشتی ترشی فۆلیك، مەنگەنیز، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، ڕیشاڵە، بەمەیش تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەكان دەپارێزێت.

بەپێی ئەو لیكۆڵینەوەی كە لەلایەن دكتۆر جۆن دۆویلارد ئەنجامدراوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە گۆڕینی ڕەنگی پیسایی بۆ سوور لەكاتی خواردنی چەوەندەر لەلایەن مرۆڤەوە، بۆ خێرا و تەندروستی پرۆسەی هەرس، بەڵام گەر دوای 10 سەعات لە خواردنی چەور، ئنجا ڕەنگی پیسایی بۆ سوور بگۆڕێت، ئەوە نیشانەیە بۆ گرفت و ناچالاكی سیستەمی هەرس و نەمژینی پێكهاتەی پێویست.

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد