ئێنریكی لە ئێستاوە خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەكات
لویس ئێنریكی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خۆی بۆ پێشوازیكردن لەو دەستەوارانە ئامادە كردووەتەوە تا لە وەرزی داهاتوودا دەست بە راهێنەرایەتی بكاتەوە.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: ئێنریكی كە وەرزی رابردوو دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە هەڵگرت، بڕیاریداوە لێكدانەوە بۆ دەستەوارانە بكات كە ئاراستەی كراون و پێش تەواوبوونی ئەم وەرزەش یانەكەی دیاری دەكات.
رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە ئێنریكی بۆ كارەكەی پشت بە هیچ بەڕێوەبەرێكی كار نابەستێ و خۆی بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات و تا ئێستاش بەفەرمی هیچ یانەیەكی دەستنیشان نەكردووە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە تا ئێستا چەندان یانەی گەورەی ئەوروپا پەیوەندییان بە ئێنریكی كردووە، ئەو راهێنەرەش خۆی ئارەزوو دەكات یانەی یەكێك لە شارەكانی میونشن و پاریس و لەندەن بكات.
ئێنریكی بۆ وەرزی داهاتوو پڕۆژەیەكی گەورەی هەیە و دەیەوێ لە یەكێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا جێبەجێ بكات.
جێی باسە ئێنریكی لە ماوەی 3 وەرزی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەدا توانیبووی 12 ناسناو بەدەست بێنێ و مێژوویەكی زێڕین لەگەڵ یانەكە تۆمار بكات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم