نیشانە و چارەسەرەكانی نەخۆشی جیوب چییە؟

:: PM:02:02:18/11/2017 ‌
هەوكردنی گیرفانە هەواییەكان و هەوكردنی بۆرییەكانی لووت ( واتە نەخۆشی جیوب)، بە یەكێك لە نەخۆشییە باوەكان لە دنیا دادەنرێ و تەنیا لە ئەمەریكا 37 ملیۆن ئەمەریكی تووشی بوون و بەردەوام چارەسەری پێویست وەردەگرن. چونكە بە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دادەنرێ، هۆكاری تووشبوونیشی بۆ دژە زیندەییەكان دەگەڕێتەوە، كە دواجار لە لووت دەمێننەوە و دەچنە نێو گیرفانە هەواییەكان و مرۆڤ تووشی ئەو نەخۆشییە دەكەن.

پەیمانگەی ئەمەریكی بۆ هەستەوەری ڕاپۆرتێكی گرنگی لەسەر نەخۆشی جیوب بڵاو كردەوە و دەركەوت كە ئەو جۆرە نەخۆشییە ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەی لە ئەمەریكا لە بەرزبوونەوەدایە.

هەوكردنی گیرفانە هەوایییەكان كە بە عەرەبی پێی دەگوترێ "جیوب" بە بەردەوامی بوونی دەبێ و لە هەندێ دۆخ دا كاریگەری توند و بەهێز دەبێ، گرنگترین نیشانەكانیشی بریتین لە،  ژانەسەر، ئازاری دەموچاو، كۆكە ، هاتنە خوارەوەی لینجە ماددەی لووت، كزانەوەی ناوپۆشی لووت، تا ، ددان ئێشە، گۆڕینی ڕەنگی لووت ، هیلاكی.

بە گوێرەی توێژینەوەیەك كە  لەسەر لینجە ماددەی ناو لووت ئەنجام درا، لە ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوت %96 ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەری جیوبیان بۆ كرابوو لە نەخۆشییەكە ڕزگاریان نەبووە، بەڵكو تووشی جیوبی درێژخایەن بوون، هۆكاری دروستبوونی ئەو نەخۆشییەش بۆ بوونی كەڕوو دەگەرێتەوە  كە لە ئەنجامی ناڕێكی سیستەمی بەرگرییەوە درووست بووە.
لەو كاتەی كەڕوو لە هەوادا هەیە و هەوایش لە ڕێگەی لووتەوە هەڵدەمژرێ و لەناوپۆشی لووت لە نێوان لۆچەكان دەمێنێتەوە، سەرەنجام كاریگەری لەسەر گیرفانە هەوایییەكان دروست دەكات و هەوكردنی لێ دروست دەبێ و مرۆڤ تووشی نەخۆشی جیوب دەبێ.
پزیشكانی پسپۆر باشترین چارەسەریان بۆ نەخۆشی جیوب پێشنیاز كردووە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: خۆبەدوورگرتن لە خواردنی شەكر و دانەوێڵە، زۆرێك لە كەڕووەكان لە دانەوێڵەدا هەن هەتا دەتوانیت خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی، بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەوكردنە گیرفانەییەكان بگریت.

دووەم: زەیتی گوێز هیند، زەیتی گوێز هیند دەوڵەمەندە بە ترشی لاوریك كە دژە ڤایرۆسێكی بەهێزە و تایبەتمەندی دژە كەڕووی هەیە و دەتوانرێت بە شێوەی ڕۆژانە بەكاربهێنرێت.

سێیەم: ماسی، ماسی دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمێگا 3،DHA،EPA، كە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكەن و مامەڵە لەگەڵ هەوكردنی جیوب دەكەن، هەروەها بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكەن و خانەكانی مێشك زیاتر چالاك دەكات و مەترسی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

چوارەم: پاككردنەوەی بۆشای لووت بەبێ‌ دەرمان، دەبێت بۆشایی لووت پاك بكرێتەوە و بشۆرێت بە بەكارهێنانی خوێ‌ لەگەڵ ئاوی شلەتێن هەردوو بۆشایی لووت بە باشی بكرێنەوە زیاد لەوەش بەكاهێنانی ڕۆنە رووەكییە گرنگەكان یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبن لە نەهێشتنی كەڕوو و هەوكردن لە گیرفانە هەواییەكان.

پێنجەم: خۆت بەدوور بگرە لە خۆراكە ژەهراوییەكان، پێویستە بە دوور بیت لە و خۆراكانەی كە ژەهراوین، چونكە لەكاتی نزیكبوونەوە لەو خۆراكانە ئەگەری چوونەژوورەوەی كەڕوو هەیە بۆناو بۆشایی لوت و گەشتن بە گیرفانە هەواییەكان.

شەشەم: ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان،  هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی كەڕوو، چونكە لە ئەنجامدا بڕێكی زۆر هەوا هەڵدەمژن و رێگە بەهاتوچۆ كردنی تەنۆچكەكان دەدات و لە ڕێگەی هاتنە دەرەوەی لینجە مادەی لووتەوە، كەڕووەكان دەردەدرێنە دەرەوەی لەش.

سەرچاوە/ healthy-life-box


وشە - ئاوات ئازاد