ئەو کەسایەتیانەی بەهۆی سەرکەوتنی تره‌مپ ئەمەریکا جێ دەهێڵن

:: PM:05:35:12/11/2016 ‌

دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەموو ئەو چاوەروانی و پێشبینیانە هەڵە دەرچوون کە بۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا کرابوون، زۆربەی ئەستێرەکانی گۆرانی و مۆدە و میدیاکاران و ئەکتەرانی هۆلیود دژایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەو پاڵێوراوە دەربڕیبوو کە تەنانەت کۆمەڵێک لە سیاسەتمەدارانی حزبەکەی پشتیان تێکردبوو.

کۆمەڵێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی هۆلیوود پشتیوانی خۆیان لە هیلەری کلینتن دەربڕیبوو و لە بەرامبەردا تره‌مپیش رای گەیاندبوو کە ئەو پێویتستی بە پاڵپشتی سینەماکاران و گۆرانیبێژان نییە، ژمارەیەک لەو ئەوتێرانەی هۆلیوود بە فەرمی رایان گەیاندبوو، ئەگەر ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرێت، ئەوان ئەمەریکا بەجێ دەهێڵن.

١- مەت دیمون، ئەکتەری ناوداری سینەمای هۆلیوود لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بێرلنز تسەیتۆنگی ئەڵمانی لەبارەی ئەگەری سەرکەوتنی تره‌مپ رای گەیاندبوو، "رەنگە دوای سەرکەوتنی تره‌مپ ژیانم بهێنم بۆ بەرلین" ئەو ئەکتەرە لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی کلینتندا چەند جارێک وتاری پێشکەش کردووە و دژایەتی خۆی لەگەڵ ترەمپ راگەیاندووە.

٢- شیر گۆرانیبێژ و ئەکتەری سینەمایی کە یەکێکەر لە بە ئەزمونترین ئەکتەرەکانی ئەمەریکا، رای گەیاندبوو کە ئەگەر تره‌مپ ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا، ئەو بەرەو ئەستێرەی "موشتەری" کۆچ دەکات. ئەو خانمە ئەکتەرە چەندین جار رای گەیاندووە، ناتوانێت لە وڵاتێکدا بژیت کە سەرۆکەکەی سوکایەتی بە ژنان کردووە.

٣- برایان کرانستۆن، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا چەندین جار بە میدیاکانی راگەیاند، ئەگەر تره‌مپ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێتداوای مافی پەنابەرێتی لە کەنەدا دەکات، پێشتریش باراک ئۆباما لە چاوپێکەوتنیک لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ABCدا هەمان بۆچوونی دەربڕیبوو. کرانستۆن ئەکتەری سەرەکی زنجیرە درامای "بیرکینگ بەد"ە کە لایەنگرێکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

٤- ئەمی شومەر خانمە ئەکتەر و فیلمنامەنووس و هاوکات ئەکتەری کۆمێدی ئەمریکی وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ و بوون بە سەرۆک کۆماری ئەمەریکا رای گەیانندبوو، ئەگەر دۆناڵلد تره‌مپ ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەم و رەنگە لە وڵاتی ئیسپانیا نیشتەجێ ببم.

٥- جۆن ستیوارت یەک لە ئەکتەرە هەرە ناودارەکانی ئەمەریکایە، ماوەی ١٦ ساڵ "١٩٩٩ تا ٢٠١٥" پێشکەشکاری بەرنامەی شەوانەی "دەیلی شۆ" بو کە یەکێک لە پڕبینەرترین پرۆگرامەکانی ئەمەریکا بوو. ستیوارت رای لە بەرنامەکەی خۆیدا رای گەیاندبوو، ئەگەر تره‌مپ ببێت بە سەرۆک بە موشەکێک گۆی زەوی بەجێ دەهێڵم و روو لە ئەستێرەیەکی دیکە دەکەم، لەبەر ئەوەی زەوی شێت بووە.

٦- نیڤ کەمبڵ، ئەژتەری کەنەدی کە لە ئەمەریکا ژیان بەسەر دەبات لەبارەی ئەگەر بون بە سەرۆکی ئەمەریکای ترەمپ هیمای بۆ ئەوە کردبوو، ئەگەر ترەمپ ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا، راستەوخۆ دەگەرێمەوە بۆ کەنەدا و ژیانی ئەمەریکا بەجێ دەهێڵم.

٧- مایلی سایرس ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمەریکا کە یەکێک بوو لە ئەندامانی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی هیلەری کلینتن، ئەو خانمە ئەکتەرە چەندین جار دوپاتی کردۆتەوە، ئەگەر ترەمپ ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا ئەو وڵاتە جێ دەهێڵێت و بەرەو ئوسترالیا کۆچ دەکات لەبەر ئەوەی دەزگیرانەکەی سایرس ئوسترالییە.

٨- چیلسی هاندلەر ئەکتەری کۆمێدی بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا خانویەکی لە دەرەوەی ئەمەریکا کڕیوە، ئەو خانمە ئەکتەرە رای گەیاندوە، بەپێچەوانەی زۆریەک لە خەڵکی کە هەڕەشەی بێ بنەما دەکەن، نیازی هەیە داواکەی بە کردەیی بکات و دوای سەرکەوتنی ترەمپ یەکسەر ئەمەریکا جێ بهێڵێت.

٩- ئامپەر رۆز خانمە فاشیۆنی ئەمەریکایی بەر لە هەڵبژاردنی ٨ی نۆڤەمبەر لە جاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیاکان رای گەیاندبوو، دەنگ بە هیلەری کلینتن دەدات و ئەگەر ترەمپیش سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەرەو کەنەدا کۆچ دەکات.

١٠- وۆپی گۆڵدبریک، خانمە ئەکتەری ئەمەریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکاربەردەوام هەڵوێستی سیاسیی هەبووە، ئەو خانمە کە لایەنگرێتی خۆی لە حزبی دیموکرات نەشاردووەتەوە بەر لە هەڵبژاردنەکان لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا رای گەیاندبوو، ئەگەر ترەمپ سەربکەوێت، لەوانەیە کاتی ئەوە بێت کە من ئەمەریکا جێ بهێڵم.

١١- باربارا سترایسەند ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی بەر لە هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ رای گەیاندبوو، ئەگەر پاڵڵێوراوی کۆماریخوازەکان سەرربکەوێت بەرەو ئوسترالیا کۆچ دەکات، بەڵام بەو مەرجەی ئوسترالیا مافی پەنابەری پێ بدات، ئەگینا بەرەو کەنەدا دەروات و لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەرێتی دەکات.

جیا لەو ئەکتەرانە، کۆمەڵێک هونەرمەندی تری وەک نیڵ یانگ، ستیڤین کینگ، کلۆی سوینی، نی یو، لینا دۆنیم و کۆمەڵێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا بانگەوازیان کردبوو کە ئەمەریکا جێ دەهێڵن، بەڵام تا ئێستە کە چوار رۆژ بەسەر یەکلاییبوونەوەی ئەو پرسەدا هاتووە و ترەمپ وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ناسێندراوە، هیچ هەڵوێستێک لەو کەسایەتی و هونەرمەندانە بەدی نەکراوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا- بی بی سی- دویچەوێلە
هیدایەت
























وشە - هیدایه‌ت جان