ڕاسته له هه‌موو شوێنێك بیستراوه پیاوان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی بیر له هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌ی ژن بكه‌یته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت چ جۆره توندوتیژییه‌ك دژ به پیاوان ده‌كه‌ن.
له ڕێی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌نا زه‌هره"وه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ده‌چنه قاڵبی توندوتیژییه‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستلێدان وهێرشكردنێكی تێدابێت، ژنان ئاوا توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كه‌ن:
_ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مێرده‌كه‌ی بۆی ده‌كات پێی كه‌مه، هه‌میشه خۆی به شایانی زیاتر له‌و شتانه ده‌زانێت كه بۆی ده‌كرێت.
_ له‌به‌رچاو خه‌ڵك لۆمه‌ی مێرده‌كه‌ی ده‌كات و سووكایه‌تی پێ ده‌كات.
_ ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بێت، ئه‌م گه‌وره‌ی ده‌كات، پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تۆزێك زیره‌ك و وریا بوویتایه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت نه‌ده‌كرد.
_ مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی خیانه‌تی لێ كردووه، هه‌رچه‌نده مێرده‌كه‌ی شتی واشی نه‌كردبێ، ئه‌م دڵنیایه له‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی خۆشه‌ویستی بۆی نییه و به دوای شتی تره.
_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ متمانه‌یه‌كی به مێرده‌كه‌ی نییه، به‌رده‌وام نامه‌ی بۆ ده‌نێرێت و داوای لێ ده‌كات له كاتی ئیش، لای هاوڕێكانی و ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ش كه نان ده‌خوات نامه‌ی بۆ بنێرێت و له هه‌موو شتێك ئاگاداری بكاته‌وه.
_ گومان له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ده‌كات.
_ وای لێ ده‌كات له هه‌موو خێزان، هاوڕێ و خزمه‌كانی دوور بكه‌وێته‌وه، و هه‌میشه بیانووی درۆی پێ بێت كه نه‌چێته لایان.
_ مه‌رج بۆ سێكسكردن داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به پێداویستی و ئیشه‌كانی خۆی مێرده‌كه‌ی ڕازی بكات.
_ هیچ شتێك ناهێڵێته‌وه به ناوی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی و به‌رده‌وام ته‌ماشای هه‌موو به‌رنامه‌كانی سۆشیاڵ میدیای مێرده‌كه‌ی ده‌كات.
_ كاتێك مێرده‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بڕواته ده‌ره‌وه، یه‌كسه‌ر خۆی نه‌خۆش ده‌خات و پێی ده‌ڵێت ده‌بێت لای من بمێنیته‌وه و پێویستت به هیچ چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك نییه.
ئه‌مانه بوون به ڕۆتین و له ناو زۆربه‌ی خێزانه‌كاندا ده‌بینرێت، زۆرێك له پیاوان ناتوانن ئاشكرای بكه‌ن كه چه‌نده ئه‌م كارانه‌یان به‌لاوه ناخۆشه و وه‌ك توندوتیژی ده‌یبینن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت ژن هه‌میشه خۆی بهێنێته شوێنی مێرده‌كه‌ی و ئه‌و شتانه به مێرده‌كه‌ی بكات كه خۆی پێی قبووڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی پته‌و بمێنێته‌وه و هیچ لایه‌نێكیان بێزار نه‌بن.