ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى شارى سلێمانى، 150 داعشى گیراو ڕاده‌ستى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى كه‌سوكارى شه‌هیدان و په‌رله‌مانتارانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا له شه‌ڕ دژى داعشدا كورد زیاتر له دوو هه‌زار شه‌هیدى داوه، ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه لێدوان ناده‌ن.
یه‌حیا ڕه‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی كرده‌وه‌گه‌له هاوبه‌شه‌كان، ڕۆژى شه‌مووى ڕابردوو ڕای گه‌یاند، هێزه فیدڕاڵییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 150 تیرۆریستیان ڕاده‌ست كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای سلێمانییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ڕاده‌ستكردنى ئه‌و داعشانه به هاوئاهه‌نگى بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان. ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، زانیارییه‌كه‌ى بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، 150 تیرۆریستى داعش راده‌ستى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق كراون.
ئه‌و گوتى، "تیرۆریسته‌كان براون بۆ كه‌ركووك و له‌وێ دراون به هێزه ته‌ناهییه‌كان و نازانرێت بۆ كوێ گواستراونه‌ته‌وه".
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هێزه ته‌ناهییه‌كانى سلێمانى كه‌سوكارى شه‌هیدانى دڵگران كردووه، له كاتێكدا له شه‌ڕى سێ ساڵه‌ى كورد له‌گه‌ڵ داعش نزیكه‌ى دوو هه‌زار شه‌هید و زیاتر له 10 هه‌زار بریندار دراوه.
ڕه‌سووڵ مه‌حموود باوكى شه‌هیدێكى شه‌ڕى داعش، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كوڕه‌كه‌ى ته‌مه‌نى 32 ساڵ بوو و خاوه‌نى دوو منداڵ بوو، به ده‌ستى داعش شه‌هید بووه، كه‌چى ئێسته ده‌بیستین تاوانباره‌كان ده‌درێنه‌وه به به‌غدا.
مه‌حموود به"وشه"ـى گوت، "ئێمه چاوه‌ڕوان بووین سزادانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببینین نه‌ك راده‌ست بكرێنه‌وه و ئه‌گه‌رى زۆره له به‌غدا ئازاد بكرێن و هه‌ر ئازاریش نه‌درێن."
هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى 25ى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ ڕیفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجام دا و 92%ى ده‌نگى به‌ڵێى هێنا، به‌ڵام دواتر هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به هاوكارى باڵێكى خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتى هێرشیان كرد و 52%ى خاكى كوردستانیان داگیر كرد، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ركووك و ئاسمانى هه‌رێمدا، به‌غدا داواى ڕاده‌ستكردنى خاڵه سنوورییه‌كان و گیراوانى داعش له هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌یووب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات به‌غدا ده‌توانێ داواى زانیاریى گیراوه‌كانى داعش بكات نه‌ك ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.
"ئه‌گه‌ر به‌غدا بۆ سزادان داوای كردوون، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان ڕێوشوێنی سزادانی پێڕه‌و كردووه، به‌ڵام من زانیاری ته‌واوم نییه ڕاده‌ست كراون یان نا، ئه‌گه‌ر وابێت، چۆن سلێمانی ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌و كاره بكات له كاتێكدا ده‌زگه‌كانی ئاسایش له‌و شاره سه‌رووی خۆیان هه‌یه" په‌رله‌مانتاره‌كه واى گوت.
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاماده بێت زانیاری ئه‌و كه‌سه گیراوانه بدات به حكوومه‌تی به‌غدا، كه‌واته به‌غدا ناتوانێت داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان بكات، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی حكوومه‌تێكی یاسایی و ده‌ستوورییه و یاسای خۆی هه‌یه و ناكرێت به بیانووی نه‌بوونی یاسا ئه‌وانه بدرێنه به‌غدا."
"وشه" هه‌وڵى زۆرى دا ده‌زگه پێوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى به‌تایبه‌ت ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كانى وه‌ڵام نهدراونهوه.
قادر وه‌تمان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه دا، زانیارى نییه ئه‌و دیلانه ڕاده‌ست كرابن یا نا، به‌ڵام به‌غدا داواى كردوون و ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى بكات و له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكات.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، سامى جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بۆ "وشه" ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى گوت، "ئه‌وه پرسێكى ته‌ناهییه و پێوه‌ندی به ڕاگه‌یاندنه‌كان نییه".