ساڵانه له دنیادا چه‌ندان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان بۆ زانینی ڕێژه‌ی سه‌لامه‌تی لێخوڕینی یان سه‌لامه‌تی تووشبوون به به‌یه‌كداكێشان.
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌یه‌كداكێشان بۆ پۆلێنكردنی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل، هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی سۆڵ و سپۆرتاجی كیا له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی "IIHS" بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌ویش به‌هۆی لایته‌كانی پێشه‌وه‌یان كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و به‌هێز دروست كراوه.
په‌یمانگه‌ی دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ ساڵی 2018 بڕوانامه‌ی به‌رزترین پله‌ی سه‌لامه‌تی به‌خشییه ئۆتۆمبێلی سۆڵ به‌هۆی چڕیی رووناكی لایتی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله، به هه‌مان شێوه وهه‌مان بڕوانامه‌ی به‌خشییه ئۆتۆمبێلی سپۆرتاج 2018ش.
له‌باره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كیا گوتی: هه‌ڵبژارده‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی كیا به به‌رده‌وامی خه‌ڵاته‌كانی نایابی و راستگۆیی و به‌هێزی و سه‌لامه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، بڕوانامه‌ی په‌یمانگه‌ی دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ سۆڵ و سپۆرتاج نیشانه‌ی متمانه‌یی به كڕیارانمان ده‌به‌خشن، ئه‌وه‌ش پلانه‌كانمان پته‌وتر ده‌كات.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێنج خاڵی به‌خشینی بڕوانامه‌ی IIHS پێویسته ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بكرێن: به‌یه‌كدادانی قورس، به‌یه‌كدادانی ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ری لابه‌لا، به‌هێزیی بنمیچی ئۆتۆمبێل، ستۆپی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها به‌هێزی لایتی ئۆتۆمبێل.
به‌مه سۆڵ و سپۆرتاج چوونه ریزی چوار ئۆتۆمبێلی تری كیا كه هه‌مان پۆلێنیان له په‌یمانگه‌ی IIHS به‌ده‌ست هێنا ئه‌وانیش: ئۆپتیما، كادێنزا، فۆرت، سۆرینتۆ.