دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مۆزێلا نوێترین ڤێرژنی خۆی له پێبگه‌ڕی فایرفۆكس به ناوی Firefox Quantum ده‌ركرد، پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆجی پێیان وایه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه ڕوو بكه‌نه ئه‌و وێبگه‌ڕه و واز له گووگڵ كرووم بهێنن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یه‌كه‌می له مۆزێلا سه‌ندووه.
ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆجی فایرفۆكس به‌سه‌ر گووگڵ كروومدا سه‌رده‌خه‌ن:
یه‌كه‌م: سووكی و خێرایی: ڕووكه‌شه‌كه‌ی زۆر به ئاسانی هه‌موو ویسته‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و له كاتی به‌كارهێنان خێرایییه‌كی زۆرترت ده‌داتێ و ئاسانكاریی زۆریشی تێدا كراوه، ته‌نانه‌ت له كاتی داونلۆدكردنی هه‌ر شتێك، له وێبگه‌ڕه‌كانی تر خێراتره، كاتێكیش له نێوان تابه‌كاندا ده‌گوازیته‌وه، به ئاسانی ده‌كرێ. كۆمپانیاكه خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م ڤێرژنه دوو هێنده‌ی ئه‌وی پێش خۆی خێرایه و قه‌باره‌شی به ڕێژه‌ی 30% له وێبگه‌ڕی گووگڵ كرووم كه‌متره.
دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه ورده‌كانی سه‌رنجڕاكێشن و ئاسانكاری زۆریان دروست كردووه، وه‌ك وێنه‌گرتنی شاشه یان تۆماركردنی ته‌واوی شاشه‌كه‌ت، به ته‌واویش له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریی Pocket كار ده‌كات، واته ده‌توانی به‌بێ ئینته‌رنێت بابه‌ته‌كان بخوێنیته‌وه. هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیی كتێبخانه‌ی تێدایه كه ڕێت پێ ده‌دات ته‌واوی بابه‌ته‌كان پێكه‌وه ببینی و زۆر تایبه‌تمه‌ندیی تر.
سێیه‌م: فایرفۆكسه نوێیه‌كه ڕێت پێ ده‌دا تایبه‌تمه‌ندیی خۆت هه‌بێ به شێوه‌یه‌كی باڵا، ده‌توانی وێبگه‌ره‌كه‌ت به‌و شێوه‌یه بگونجێنی كه بۆ كاره‌كانی تۆ گونجاوه.