گەورە فەرماندەیەكی ئێران لە سووریا كوژرا

:: PM:05:57:18/11/2017 ‌
گەورە فەرماندەیەكی سەربازی ئێران لە شەڕێك لە ناوچەی ئەلبووكەمالی سووریا لە نزیك سنوورەكانی عێراق كوژرا كە پلەی لیوای هەبوو لە فرقەی 36ـی فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە و سەر بە فیرقەی مەهدی بووە.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی تشرینی دووەم، بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە تیایدا هاتووە، خەیروڵا سەمەدی كە كەسێكی نزیكی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە و سەر بە فیرقەی 36ـی لایەنگرانی مەهدی بووە، ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوە.

سەمەدی دوای ئەوەی بەهۆی گولەهاوەنەوە لە میحوەری ئەلبووكەمالی سنووری سووریا و عێراق لە شەڕی داعشدا بریندار بووە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست داوە.

قاسم سولیمانی فەرماندەی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و ئێستە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە تەواوكردنی هیلالی شیعە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەفتەی ڕابردوو چەند وێنەیەكی نوێی بلاو كرایەوە لە شاری ئەلبووكەمالی سەر سنوورەكانی سووریا و عێراق.

سەرچاوە/ شەفەق نیووز



وشە - رامیار جەواد