ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو گوتاری سیاسی دەگۆڕێت

:: PM:06:54:18/11/2017 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك كراوە كە پێداچوونەوە بە گوتاری سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی بكرێت، بە شێوەیەك لەگەڵ دۆخی ئێستە و ئەگەر و سیناریۆكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بگونجێت.

ئەمڕۆی شەموو 18ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی نەخشە ڕێگەی گوتاری سیاسی پێداچوونەوە بە گوتاری سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد بە شێوەییەك لەگەڵ دۆخی ئێستە و ئەگەر و سیناریۆكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بگونجێت.

لە بەشێكی هەواڵەكەدا هاتووە، ناردنی شاندی هاوبەشی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستانی حكوومەتی یەكریزی نوێ لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی بە ئەركی هەنووكەیی زانی و دووپاتی كردەوە لەسەر تەواوی شایستە دارایەكانی خەڵكی كوردستان و مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی.

لە بەشێكی هەواڵەكە هاتووە، كۆبوونەوە لێكۆڵێنەوەو تاوتوێكردنی بژاردەكانی بەردەم یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ‌و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە كراوەیی هێشتەوە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا دووپاتی كردەوە لەسەر گرنگی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی راشكاوانە بۆ چارەسەری خێرای گرفت و تەنگژەكان و بژێوی و گوزرەران و خواستەكانی ئێستەی خەڵكی كوردستان.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان مانگانە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و مانگی ڕابردوو لە 16ـی تشرینی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجام دا.



وشە - رامیار جەواد