ئەندامێكی هاوپەیمانی نشتیمانی سووریا رای گەیاند كە بڕیارە ١٤٤ كەسایەتی سووریا بەشداری لەو كۆنگرەی فرەوانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ببن كە بڕیارە لە ٢٢ تا ٢٤ی تشرینی دووەم لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوە بچیت.
ئەمڕۆ ١٨ تشرینی دووەم، فوئاد عەلیكۆ كە بەشداری كۆنگرەیە و نوێنەرێ ئۆپۆزسیۆنە بە''وشە''ی راگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە هەموو بانگیشتنامەكانی بۆ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ناردووە، ئەویش بە شێوەی كورسی كە كورسییەكان بۆ(هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا ٢٢ كورسی) و (هێزەكانی چەكداری تر ٢١ كورسی) و (دەستەی هاوبەندی ١٤ كورسی) و (پلاتفۆرمی مۆسكۆ ٧ كورسی) و (پلاتفۆرمی قاهیرە ١٠ كورسی) و (سەربەخۆییەكان ٧٠ كورسی).
زیاتر گوتی، ئامانجمان لە بەشداریكردن لەو كۆنگرەیە ئەوەیە كە دەستەیەكی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێك بێنین بۆ ئەوەی خۆمان بۆ كۆنگرەی جنیف ئامادە بكەین و كفتۆگۆی لەسەر بكەین، ئەویش لە ژێر چاودێری نەتەوە یەگكرتووەكانە دابیت.
ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی نشتیمانی سووریا "ئۆپۆزسیۆن'' روونی كردەوە، ئێمە بەشداری لە هەر كۆنگرەیەك دەكەین كە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا بێت، بەڵام پێشتر وەك ئۆپۆزسیۆن بڕیارمان دابوو كە بەشداری لە كۆنگرەكەی''سۆچی'' لە رووسیا نەكەین، چونكە بە بڕوای ئێمە ئەوان بڕیار بۆ خۆیان دەردەكەن و لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا نییە.
دهۆك/ كــــاروان بـــاعەدرێ