كچە كوردێك دەبێتە یەكەمی پایسكیلسواری عێراق

:: PM:08:03:18/11/2017 ‌
كچە كوردێكی شاری هەولێر لەسەر ئاستی عێراق دەبێتە پاڵەوانی یاری پایسكیلسواری و ئەو پێشبڕكێیە كە لە هەولێر ئەنجام درا ماوەكەی 30 كیلۆ مەتر بوو.


(رەیان مەغدید)، كچە پایسكلسواری كورد و یاریزانی پایسكلسواری یانەی هەولێر ، كە لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بووەتە یاریزانی پایسكلسواری یانەی هەولێر و لە چەندان پاڵەوانیەتی ناوەخۆ و عێراق بەشداری كردووە، لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بە دەست هێناوە لە ڕابردوودا.

رەیان لە وتەیەكی كورت بۆ "وشە" دەڵێت، هەڵبژارندی  یاری پایسكلسواری هۆكارەكەی دیارە، چونكە وەرزشێكی قوڕسە و هەموو كەس ناتوانی تیایدا سەركەوتوو بێت.

پێشبڕكێكی ئەمساڵ كە بۆ ئاستی یانەكانی عێراق ئەنجام درابوو، یانە پایسكلسوارەی هەولێر بەشداری پاڵەوانەتییەكە كرد كە لە هەولێر ئەنجام درا ماوەی پێشبركێیەكە 30 كیلۆمەتر بوو.

بە هۆی خراپیی دۆخی تەناهی شارەكانی عێراق ماوەی چەند ساڵێكە یارییەكانی پایسكیلسواری یانەكانی عێراق لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵیش شاری هەولێر ئەو پاڵەوانیەتی لەخۆ گرت.

هەولێر/ عەبدوڵا مەرزانی 











وشە - رامیار جەواد