بەشی چوارەم
بەرهەمەکانی بابە تاهیر
بەرهەمەکانی بابا تاهیر بریتین لە دوو بەیتی یان فەهلەویات، کە بە گویش فەهلەوی باستان "لوڕ"ی گوتراون و بە تەنبور دەژەنرێن، دوو پارچە و چەند غەزەڵ و کۆمەڵێک "کلمات قصار" بە زمانی عەرەبی و کتێبی سەرەنجام، کە دوو بەشە لەبارەی عیرفان و سۆفیگەری و فتوحاتی ڕەبانی لە ئیشارەتەکانی هەمەدانی بەرهەمەکانی بابا تاهیرن.
دوو بەرهەمی لە فەوتان ڕزگار بووە و ئێستە بەردەستە، دیوانە شیعرەکەی و کتێبی "کلمات قصار"، دیوانەکەی زیاتر لە ٣٠٠ چوارینەیە، کتێبەکەیشی بریتییە لە ٥١ بەش پێکهاتووە، ٤٢١ وتەیە و زیاتر لە بواری سۆفیگەری، زانست، ناسین، ئیلهام، نەفس و دڵ، یادکردنەوە. ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و ساڵی ٢٠٠٦ چاپ کراوە. چوارینەکانی لەسەر کێشی عەڕووزی (مفاعیلن مفاعیلن فعولن). بەڵام چوارینەکانی گۆڕانکاری زۆریان بەسەرهاتووە. لە زمانی ئەدەبی فارسی نزیکیان کردووەتەوە و زۆریان لێ زیاد و کەم کردووە، بەشێکی زۆر لە فارسەکان بابە بە فارس دەزانن، چونکە بە ڕووکەش دووبەیتییەکانی لە فارسی نزیکە، بەڵام لێکۆڵەرانی کورد بە کوردی دەزانن.
باوه تاهیر، که عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب له زۆر جێگە به ”بابای سووته‌دڵان" ناوی ده‌با، جگه له دووبه‌یتییه‌کانی، هه‌ندێک کتێبی به فارسی و عه‌ره‌بیش نووسیوه. یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی باوه‌تاهیر سیپاره‌یه‌که به ناوی ”اشارات" که کۆمه‌ڵیک په‌ندی به عه‌ره‌بی له بابه‌ت باوه‌ڕی سۆفییه‌کان تێدایه. ئه‌و سیپاره‌یه‌ی باوه تاهیر کۆمه‌ڵێک شه‌رح و ته‌فسیری له‌سه‌ر نووسراوه، که یه‌کیان کتێبێکه به ناوی "الفتوحات‌الربانیه فی الاشارات‌الهمدانیه." هه‌روه‌ها دوو شه‌رحی تر له بابه‌ت په‌نده‌کانی باوه تاهیر نووسراون، یه‌کیان له ساڵی ٨٩٠ی هیجریدا "جانی بیگ العزیزی" نووسیویه‌تی و ئه‌وی دیکه‌یان به قه‌ڵه‌می "حاجی مه‌لا عه‌لیشای گونابادی" نووسراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناوبانگی باوه تاهیری گه‌وره کرده‌وه، هه‌ر دوو به‌یتییه‌کانییه‌تی.
ده‌گوترێ جگه له "اشارات" باوه تاهیر ٢١ نامە و سیپاره‌ی دیکه‌شی نووسیوه، به‌ڵام بێ سه‌روشوێنن. عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب له‌م بابه‌ته‌وه پێی وایە "ڕه‌نگه مه‌به‌ست له‌و ٢١ نامەی دیکه، هه‌ر به‌شه‌کانی کتێبی "اشارات" بن، چونکه په‌نده‌کانی سیپاره‌ی "اشارات" له ٢٣ به‌شدا نووسراون. بابه‌ته‌کانی ئه‌و په‌ندانه بریتین له: عیلم، مه‌عریفه‌ت، ئیلهام، که‌رامات، عه‌قڵ، نه‌فس، دونیا، عوقبا، سه‌ماع، زیکر، ئیخلاس و ئیعتیکاف، که زۆریان له دووبه‌یتییه‌کانی باوه تاهیریشدا ئاماژه‌یان پێکراوه و له قسه‌ی شێخه‌کانی دیکه‌شدا، له‌وانه جونه‌یدی به‌غدادی پێشتر باسیان کراوه. سوڵتان عه‌لیشا، له شه‌رحی یه‌کێک له په‌نده‌کانی باوه تاهیردا، ده‌ڵێ:
"ئه‌و پیاوچاکه‌ی گه‌یشتووه‌ته پله‌ی خوداناسین و چێژی شهوودی پێگه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر بیبه‌نه به‌هه‌شت بۆی وه‌ک زیندان وایه."
له تۆ حۆریی ده‌وێ خوایه، ئه‌وه‌ی سۆفیی به ئیمانه
له ده‌رکت بۆ به‌هه‌شت هه‌ڵدێ، وه‌ره له‌و عه‌قڵه بڕوانه!
نووسەران گەلێ شتیان لەبارەی شیعرەکانی بابە تاهیرەوە گوتووە، لەوانە د. مارف خەزنەدار دەلێت: "ئەگەر لە ئاینی یاساران تێنەگەین، لە شیعرەکانی بابە تاهیر تێناگەین." لە بەرانبەردا د. ئیبراهیم شوانی دەڵێت: "بەبێ ڕەچاوکردنی ئاینی ئیسلام ناتوانین لە بابەت تاهیر تێبگەین."
ژیان و رەوش و شیعری ئەو سادە و سروشتی بوون و لە هەر شێوازێك لە ئاڵۆزی و پەردە پۆشی بێبەری بوون، هەر بۆیەش خەڵكی زانا و سادە، شاری و دێهاتی سروود و ئاوازەكانی ئەویان لە بەر بوو. ئەو هێندە ئازاد بوو، كە لە هەموو شت (جگە لە شیعر و زانایی و شەیدایی و سووتان) داماڵدرا بوو، لە هێندێک چوارینەکانی تەنانەت لە دنیای عیشق و دڵداریشدا ئاوارە و ناكام دەمێنێتەوە، لەگەڵ یارەكەی پێوەندی ژن و مێردایەتیان نابێت و لەسەر ڕاسپاردەی شاخۆشێن هاتە سەر و ئەو باوەڕەی، كە بابا تاهیر و فاتمە لوڕە دەبێت وەك لەیلا و مەجنوون لە ڕۆژی قیامەتدا ببنە هاوسەر.
چوارینەکانی بابا تاهیر بە سۆرانی
"دڵدار"ی شاعیر، شیعرەکانی بابا تاهیری لە سەر زاراوەی لوڕی کردوون بە سۆرانی و دەنووسێت من زۆر زەحمەتم نەکێشاوە، چۆنکە لە شێوەی سۆرانی نزیک بوون و کێش و سەروای شیعرەکانم هەندێکیان لەسەر وەزنی موسەدەسی مەحزوف و هەندێکیانم لەسەر کێشی خۆماڵی پێنجی پێنجی بونیاد ناون. دڵدار لە ژێر هەر چوارینەیەکی لوڕی وەرگێڕانی سۆرانی داناوە و چاپی و لە ساڵی ١/٦/ ١٩٩٢. لە ستۆکهۆڵم ئەم کارەی لە نامیلکەیەکدا بە ناوی "گەنجینە" ئەنجام داوە، بەڵام هەموو دووبەیتیەکانی بە سۆرانی وەنەگێڕاوە. پیش‌تر بەشی یەکەمی لە (٢١/١١/ ١٩٥٧) وەک زیادکردنی بەشێک لە گەنجینە کورد ئەنجام داوە.
دڵدار لە وەسفی بابا تاهیردا دەنووسێت: دەمێکە شەیدای شیعرە پڕسۆز و گودازەکانی بابا تاهیر بووم ، کە شاعیر و فەیلەسوف و قەلەندەر مەشڕەبێکی زۆر پاک و پیرۆز بووە و بەر لە هەزار ساڵ لە ناوچەی هەمەداندا، لە دۆڵ قەدپاڵ و ملە و لوتکەی کێوەکانی (ئەڵوەند و مەیمەن)دا ژیاوە. جوان بە هەڵالەی کوهساران و وەنەوشەی جۆیەباران، بەفر و با و باران، چڵ و گوڵ و بولبول و سروشتی جوانی کوردستاندا هەڵیداوە، دڵدارێکی راستەقینە بووە. ئەوەی جێی سرنجە ئەوەیە یەکەم شاعیری کوردە دوای لەناو بردنی کولتووری میدی و پەهلەوی کە نژادی نزیک کورد بوون و ئێستا جگە لەوەی کە کولتوورەکەیان لە سەدەی هەشتەمی زایینیەوە بە سووتان لەناو براوە. دڵدار دەڵێت بابا تاهیر فەلسەفەکی سەربەخۆی هەیە و پێویستە لێکۆڵەران و رووناکبیران دەیان شیکردنەوە لەسەر شیعرەکانی بنووسن.
لوڕی:
غه‌مم غه‌م بی ی‌و غه‌مخواری دلــم غه‌م
غه‌مم هه‌م مونس و هه‌م یار و هه‌م ده‌م
غه‌مم نه‌هله که م‌و ته‌نها نشینه‌م
مه‌ریزه بارک الله مه‌رحه‌با غه‌م
سۆرانی:
غه‌مم غه‌م بێت و غه‌مخواری دڵم غه‌م
غه‌مم هاو مونس و هاویــار و هاوده‌م
غه‌مم مه‌شــــــــــــرووبه ته‌نیا دابنیشم
ده‌مه‌ڕژی بـــــارک الله مه‌رحه‌با غه‌م
سەرچاوەکان/
1_ ناسری حیسامی،بابای سووتە دڵان (ژیانی،بەرهەمەكانی،باوەڕی) سایتی ناسری حیسامی.
2_ دو بیتی های بابا تاهر،بە اهتمام علیرزا اسدی،خت مەسعود فەزللاهی،چاپ سوم،1386 ، انتشارات شابك،ل ە .
3_ ه.س.پ.(ناسری حیسامی).
4_ا. دورە هەفتوانە(جزوی از نامەی مینوی سەرئەنجام)تفسیر و تالیف صدیق صفی زادە،تهران 1361،ل 35.
ب.میهرداد ئیزەدی،ئایین و تایەفە ئایینی یەكان لە كوردستان،وەرگێڕانی كامەران فەهمی، بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ك)،سلێمانی 2002،ل 48، 51.
5_چوارینەكانی بابا تاهیری عوریان،رازی وەڕیگێڕاوە،كتێبخانەی شانۆ،سلێمانی 1979.
6_ ادوارد سعید،نقش روشنفكر،ترجمەی حمید عزدانلو،نشر نی، چاپ دوم،1382 تهران،ل 22.
7_ دو بیتی های بابا تاهر.ه.س.پ. ل.63.
8_ باشگاە اندیشە_ سایتی انترنیتی.
9_ مقدمەی د. حسین محمد زادە صدیق بر كتاب(ترانەهای بابا تاهر) مولف،محمد باقر باقری،تهران،تكدرخت،1386.
10_ فرشاد علی یاری(كارشناسی ارشد ادیان و عرفان)،بابا تاهر لر،یا بابا تاهر همدانی_ انترنیت.
11_ داریوش اشوری،شعر و اندیشە،چاپ سوم،نشر مركز،تهران 1380،ل 132.
12_ جواد مفردكهلان،بابا تاهر لر همدانی،روایتی از مانی استورەای است.سایتی باشگاە اندیشە.
13_ ارغنون(14)فصلنامە فلسفی،ادبی،فرهنگی،زمستان 1377،دربارەی شعر، گاستون باشلا‌ر (پدیدار شناسی شعر)_ ل.13.
14_ ئەکرەم میهرداد، خوداوەندی ناکام، چەند نیگایەک، ژمارە ٢٦ی هزر و هونەر.