بەشی شەشەم
ئه‌وینی باوه‌تاهیر
چیرۆکێکی ئهویندارانیشی له بابه‌ت خۆشه‌ویستیی باوه تاهیر و "بی بی فاتم" ناوێک له‌سه‌ر زار و زمانی خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌یه، که تا ئاستێک له خه‌رمانه‌ی پیرۆزی ڕووحانی ده‌ری دێنێ و سیمایه‌کی هه‌ست پێ کراوتر له باوه‌تاهیر ده‌خاته به‌رچاو. بیبی فاتم له په‌نا گڵکۆکه‌ی باوه تاهیر نێژراوه و ئهوەیش ته‌مه‌نی دڵدارییه‌که‌ی تا ئێستە له ئه‌فسانه‌کاندا درێژ کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و ژنه بێ که باوه‌تاهیر ده‌ڵێ:
به‌ڵا، ئه‌ی جوانێ! ڕه‌مزێکه له بــاڵات
جنوون وه‌سفێکی سه‌رپایی له سه‌ودات
گومـــــــانی وهم له سه‌نعه‌تکاری تۆیه
به په‌نهان چـــــاوی ده‌بڕێته ته‌ماشات
شه‌ماڵ ئه‌وده‌م که عه‌تری بسکی تۆی بێ
له ســـــــونبول خۆشتره بۆنی که ده‌ڕژێ
که شــــــــــهو ده‌گرم خه‌یاڵی تۆ له ئامێز
به‌یانی بۆنی گـــــــــوڵ له‌و جێگه‌یه‌م دێ
باوه‌ڕ و ڕێبازی باوه‌تاهیر
عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب باسی ئه‌وه‌ش ده‌کا که بۆچی، باوه‌تاهیر هه‌تا ساڵها دوای خۆی زۆر به‌که‌می باسی کرا. ده‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی باوه‌تاهیر له کتێبه‌کانی سۆفییاندا، وه‌ک تژکرهالاولیا و نفحات‌الانس و هی دیکه باسی نه‌کراوه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ڕێبازی باوه‌تاهیر که نه‌یاری شێخه‌کانی سۆفییان بوو، زۆر مه‌قبوول نه‌بووه، به‌ڵام دوای عهینولقوزات و ڕه‌نگه هه‌ر به هۆی ته‌ئسیری نووسراوه‌کانی عهینولقوزات، ناوی تاهیر به‌ره‌به‌ره هاته ناو ئه‌ده‌بی زاره‌کیی سۆفییان و، به تایبه‌ت دوای سه‌ده‌ی نۆهه‌م، له سیپاره و جزووهکانی حرووفیهو ئه‌هلی حه‌قدا، ناسناوی عارف و قدوهالعارفین له گه‌ڵ ناوی تاهیر که‌وت، به‌ڵام له‌سه‌رچاوه‌کانی پێش ئه‌وه‌دا جگه له راحهالصدور و نامه‌کانی عهینولقوزات، تاهیری هه‌مه‌دانی باسی ناکرێ."
هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه زه‌ڕڕینکووب ده‌ڵێ:
”له ناوچه‌ی کوێستان، سۆفیگه‌ری له ناو کورد و لوڕ و خه‌ڵکی دیکه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌یه و ئه‌وه که که‌سانی وه‌ک باوه‌تاهیر و باوهجهعفهر و باوهحهمشا له کتێبه کۆنه‌کانی سۆفییاندا باسیان ناکرێ ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێ که ئه‌مان سه‌ر به فیرقه‌یه‌کی جێگه‌ی گومان و نهێنی بووبن."
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و قسه‌یه‌ی عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕینکووب ڕاست نییه که ده‌ڵێ له ”نفحات‌الانس" دا باسی باباتاهیر نه‌کراوه. له ”نفحات‌الانس" دا باباتاهیر وه‌ک پیر و پێشه‌وای ئه‌حمه‌دی جامی ژنده‌پیل له سۆفییه هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌کانی خوراسان باسی ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته که باباتاهیر، له کتێبه‌کانی سۆفییاندا، به تایبه‌ت دوای مردنی، ماوه‌یه‌ک بێده‌نگه‌ی لێ‌کرا.
په‌یوه‌ندی فیکری و مه‌عنه‌ویی باباتاهیر له گه‌ڵ ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر و له گه‌ڵ عهینولقوزاتی هه‌مه‌دانی، زۆر به‌رچاوه. ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر، له سه‌رده‌می خۆیدا به سه‌مبولی ته‌ساهول و بهرانبهرکی له گه‌ڵ ته‌عه‌سوب و کوێرباوهری و به نه‌یاری ده‌مارگرژی ناسرابوو. له نه‌یشابوور، کۆمه‌ڵێک له پێشه‌وایانی دینی، فتوای قه‌تڵی ئهبووسهعیدیان دا. کۆمه‌ڵێک له مه‌لاکان له نامه‌یه‌کدا که به نیازی ئیجازه‌وه‌رگرتن بۆ کوشتنی ئه‌بووسه‌عید ناردبوویانه ده‌رباری غه‌زنه‌ین، نووسیبوویان: ”پیاوێک هاتووه‌ته ئێره ئیددیعای سوفییه‌تی ده‌کا به‌ڵام میوانداریی گه‌وره ده‌کا و له سه‌ر مینبه‌ر شیعر ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌خبار و ته‌فسیر ناڵێ و، له گه‌ڵ گه‌نجه‌کان سه‌ما ده‌کا". شیعرخوێندنه‌وه‌ی ئه‌بووسه‌عید، به به‌ڵگه‌یه‌ک دانرابوو بۆ نیشاندانی ئه‌وه که له دین لایداوه. ئه‌وه لایه‌نی هاوبه‌شی ئه‌بووسه‌عید و باوهتاهیره.
عهینولقوزات، که به شێوه‌ی مه‌نسووری حه‌للاج بێپه‌روا قسه‌ی ده‌کرد و تا ماوه‌یه‌ک به هۆی پشتیوانیی گهورهدهسهڵاتدارێکی سه‌رده‌می خۆی ده‌یتوانی ئازادانه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ که بناغه‌ی باوه‌ڕه خورافییه‌کانی سه‌رده‌می ده‌برده ژێر پرسیار، سه‌ره‌نجام که‌وته به‌ر غه‌زه‌ب و فتوای قه‌تڵی درا و دوای ماوه‌یه‌ک که له زینداندا بوو، شه‌وی چوارشه‌ممه 7ی مانگی جمادیالپانی ساڵی ٥٢٥ی هیجری له هه‌مه‌دان له ته‌مه‌نی سی و سێ ساڵیدا له‌دار درا. عهینولقوزات لایه‌نگری ئیشراق بوو.
جێگه‌ی سه‌رنجه که که‌سێکی وه‌ک عهینولقوزات که به فتوای کۆنه‌په‌رستان کوژرا، به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه له بابه‌تاهیر ده‌دوێ و، که‌سێکی وه‌ک ئه‌بووسه‌عیدی ئهبولخهیریش که ده‌گوترێ له مێژووی سۆفییاندا نموونه‌ی ته‌ساهول و دڵگه‌وره‌یی و مودارا و بهرههڵستبوونهوهی ته‌عه‌سوب و ده‌مارگرژی بووه، به پیر و مورادی باوه‌تاهیر داده‌نرێ. لێره‌دایه ئه‌و مه‌ته‌ڵۆکه‌یه له ئاشکرابوون نزیک ده‌بێته‌وه که بۆچی هه‌تا ساڵها باباتاهیر له کتێبه‌کانی سۆفییاندا بیده‌نگی لیکرابوو.
مەزاری بابا تاهیر
مەزاری بابا تاهیر لە باکوری شاری هەمەدانە و مەیدانێک بە ناوی بابا تاهیرەوە ناو نراوە. ئەم مەزارە ساڵی ١٣٤٤هەتاوی ١٩٦٥ ز دروست کراوە و ساڵی ١٣٨٣ هەتاوی "٢٠٠٤ز" نۆژەن کراوەتەوە. باڵاخانەی ئەم مەزارە چەندان جار نوێ کراوەتەوە. لە سەتەی شەشەمی کۆچی بورجێکی خشتی و هەشت لا بووە. لە سەردەمی ڕەزا شا بینایەکی خشتی لەسەر کراوە.
سەرچاوەکان/
1_ ناسری حیسامی،بابای سووتە دڵان (ژیانی،بەرهەمەكانی،باوەڕی) سایتی ناسری حیسامی.
2_ دو بیتی های بابا تاهر،بە اهتمام علیرزا اسدی،خت مەسعود فەزللاهی،چاپ سوم،1386 ، انتشارات شابك،ل ە .
3_ ه.س.پ.(ناسری حیسامی).
4_ا. دورە هەفتوانە(جزوی از نامەی مینوی سەرئەنجام)تفسیر و تالیف صدیق صفی زادە،تهران 1361،ل 35.
ب.میهرداد ئیزەدی،ئایین و تایەفە ئایینی یەكان لە كوردستان،وەرگێڕانی كامەران فەهمی، بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ك)،سلێمانی 2002،ل 48، 51.
5_چوارینەكانی بابا تاهیری عوریان،رازی وەڕیگێڕاوە،كتێبخانەی شانۆ،سلێمانی 1979.
6_ ادوارد سعید،نقش روشنفكر،ترجمەی حمید عزدانلو،نشر نی، چاپ دوم،1382 تهران،ل 22.
7_ دو بیتی های بابا تاهر.ه.س.پ. ل.63.
8_ باشگاە اندیشە_ سایتی انترنیتی.
9_ مقدمەی د. حسین محمد زادە صدیق بر كتاب(ترانەهای بابا تاهر) مولف،محمد باقر باقری،تهران،تكدرخت،1386.
10_ فرشاد علی یاری(كارشناسی ارشد ادیان و عرفان)،بابا تاهر لر،یا بابا تاهر همدانی_ انترنیت.
11_ داریوش اشوری،شعر و اندیشە،چاپ سوم،نشر مركز،تهران 1380،ل 132.
12_ جواد مفردكهلان،بابا تاهر لر همدانی،روایتی از مانی استورەای است.سایتی باشگاە اندیشە.
13_ ارغنون(14)فصلنامە فلسفی،ادبی،فرهنگی،زمستان 1377،دربارەی شعر، گاستون باشلا‌ر (پدیدار شناسی شعر)_ ل.13.
14_ ئەکرەم میهرداد، خوداوەندی ناکام، چەند نیگایەک، ژمارە ٢٦ی هزر و هونەر.