سوارێز بە دوو گۆڵ سەركەوتنێكی گەورەی پێشكەش بە بەرشەلۆنە كرد

:: AM:08:42:19/11/2017 ‌

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە گەڕی 12ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی لیگانیسی بردەوە.

گۆڵی یەكەمی یارییەكە لەلایەن لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی لە خولەكی28ی گێمی یەكەمدا هاتە تۆماركردن.

لە گێمی دووەمیشدا لە خولەكی 60 سوارێز یانەی بەرشەلۆنەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم، بەر لە تەواوبوونی یارییەكەش لە خولەكی 90 پاولینیۆی بەڕازیلی گۆڵی سێیەم  و كۆتای یانەی بەرشەلۆنەی تۆمار كرد.

بەم سەركەوتنە یانەی بەرشەلۆنە كۆی خاڵەكانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەكی ئیسپانیا كردە 34 خاڵ و هەر لە ریزبەندی یەكەمی یانەكان مایەوە، یانەی لیگانیسیش بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم گیرسایەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م