ترەمپ و ماكرۆن لەسەر ڕووبەڕوبوونەوەی ئێران ڕێك كەوتن

:: AM:09:01:19/11/2017 ‌
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی فڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی لبنان و سووریا كرد و بەڵێنیان دا بە یەكەوە ڕووبەڕووی ئێران و حزبوڵای لبنانی ببنەوە.

ترەمپ و ماكرۆن لەمیانەی پێوەندییەكی تەلەفۆنی گفتوگۆیان كرد و كۆشكی سپی ناوەڕۆكەكەی لە ڕێی ڕاگەیەنراوێك بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆكی فڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، دۆخی لبنان و سووریای تاوتوێ كرد و هەردوو سەرۆك ڕێك كەوتن لەسەر پێویستی كاركردنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جموجۆڵانەی كار بۆ تێكدانی دۆخی ئارامی ناوچەكە دەكەن، بە تایبەت حزبوڵای لبنانی و كۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەی ترەمپ و ماكرۆن لە كاتێكدایە دوێنێ شەموو سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی دەست لە كاركێشاوەی لبنان گەیشتە پاریسی پایتەختی لبنان و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فڕەنسا كۆ بووەوە، لە كاتی پەخشكردنی پەیامی دەست لە كاركێشانەوەی لە چواری تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر دووپاتی لەوە كردەوە، كە هەوڵی كوشتنی دراوە و ئێران و حزبوڵا ڕێ نادەن ئارامی لە لبنان بەرپا ببێ.

سەرچاوە/سپوتنیك.


وشە - باز ئه‌حمه‌د