ناپۆلی دوای سەركەوتن بەسەر میلان لە پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیا مایەوە

:: AM:09:20:19/11/2017 ‌

یانەی ناپۆلی جێگەی خۆی لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا قایمتر كرد دوای سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی.

شەوی رابردوو یانەی ناپۆلی لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا مێوانداری یانەی میلانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێ بردەوە.

دوو گۆڵەكەی یانەی ناپۆلی لە رێگەی یاریزانان لۆرێنزۆ ئینسینی لە خولەكی 34 و پیۆتر زیلینسكی لە خولەكی 73 هاتنە تۆماركردن، تاكە گۆڵەكەی یانەی میلانیش لە كاتی زیادكراوی یارییەكەدا لەلایەن ئەلیسیۆ رۆمانیۆلی لە خولەكی 91 تۆمار كرا.

بەم سەركەوتنە خاڵەكانی یانەی ناپۆلی بەرزبووەوە بۆ 35 و هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا مایەوە، یانەی میلانیش خاڵەكانی وەك خۆی 19 مایەیەوە و لە ریزبەندی حەوتەم گیرسایەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م