قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، پشتی به ڕاوێژكارێكی قایمه كه ناوی "خه‌یروڵا سه‌مه‌دی"یه، له شه‌ڕی ناو شارۆكه‌ی بووكه‌مال له سووریا كوژراوه.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، خیروڵا سه‌مه‌دی ڕاوێژكاری قاسم سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی پارچه‌ی گوله‌ی هاوه‌نی له شه‌ڕی شارۆكه‌ی بوكه‌مال له سووریا به‌رده‌كه‌وێ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌بێ و بمرێ.
سه‌مه‌دی یه‌كێك بووه له خانه‌نشینانی لیوای "ئه‌نسار مه‌هدی" كه له پارێزگه‌ی زه‌نجان له باكوری ئێران كاری كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی هاوڕێی كاری كردووه و وه‌ك ڕاوێژكاری خۆی ده‌سنیشانی كردووه.
پاسدارانی ئێران به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كانی عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن كردووه و هه‌مووشی به سه‌رپه‌رشتیی قاسم سلێمانی بووه، بۆیه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ناسناوی "شه‌هیدی زیندوو"ی پێ دراوه، ئه‌و تۆمه‌تباره به پێشێلكاریی مافی مرۆڤ و چه‌ندان دۆسیه‌ی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، له داگیركردنی شاری كه‌ركوومیش به‌شداری كردووه و سه‌مه‌دیشی له‌گه‌ڵ بووه.
سه‌مه‌دی وه‌ك به‌شێك له میلیشیای ئێرانی له سووریا، چه‌ندا شه‌ڕی توندی له دژی تیرۆریستانی داعش به‌رپا كردووه و كه‌سێكی ستراتیجی و گرنگی ئێران بووه، له شه‌ڕی ئێران و عێراق (1980-1988) ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه.