سه‌رۆكی فه‌رماده‌ی ستراتیجیی سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئێمه پابه‌ندین به یاساكانی وڵاته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی وڵاتیش داوایه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه كرد، ئێمه پابه‌ند نابین به جێبه‌جێكردنی.
شه‌وی ڕابردوو، جۆن هایتن سه‌رۆكی فه‌رماده‌ی ستراتیجیی سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوامان لێ بكات چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر شوێنێك به‌كار بهێنین، ئه‌وا به‌گوێی ناكه‌ین، چونكه ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه و ناتوانن یاساكان پێشێل بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی پرسیارێك بوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆك داوایه‌كی وایان لێ بكات.
هه‌ر له‌و كۆڕبه‌نده ته‌ناهییه‌ی "هالیفاكس"ی كه‌نه‌دا جۆن هایتن گوتی، له‌سه‌رمه له كاتی داوایه‌كی ئاوادا، ئامۆژگاریی سه‌رۆكه‌كه‌م بكه‌م كه ده‌بێ چی بكات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وای خواست سه‌رۆك داوایه‌كی نایاساییم لێ بكات، پێی ده‌ڵێم سه‌رۆك ئه‌مه نایاسایییه، ئه‌ویش پێم ده‌ڵێ ئه‌ی یاسای كامه‌یه، به‌م شێوه‌یه دۆخه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێ و كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نییه.
سه‌رۆكی فه‌رماده‌ی ستراتیجیی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئێمه له‌سه‌رمانه فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌رمان نییه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا كار بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له شكاندنی فه‌رمانێكی سه‌رۆك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له سزای زیندانیی هه‌میشه‌ییمان به‌سه‌ردا بسه‌پێ.
ئه‌م لێدوانانه‌ی جۆن هایتن سه‌رۆكی فه‌رماده‌ی ستراتیجیی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی به كۆریای باكور دابوو، به "ئاگر و تووڕه‌یی" وه‌ڵامی ئه‌زموونه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش وا لێك درابووه‌وه، تره‌مپ مه‌به‌ستی له‌وه‌یه به چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ڵامیان بداته‌وه.