ژنێكی دووگیانی ئه‌مه‌ریكی، دوو مانگ به‌ر له ئێسته چه‌ند وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگانه‌دا بڵاو كرده‌وه كه ده‌یفرۆشتن، ئه‌وم وێنه‌یه‌ش ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد و خه‌ڵك به ئاواته‌وه بوون منداڵه‌كه‌ی دوای له‌دایكبوون ببینن.
"ئیمیلی مۆله‌ر" ژنێكی دووگیانی 33 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، چه‌ندان ساڵه كاری چاودێریكردنی هه‌نگه‌كانی باخه‌كه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك له مانگه‌كانی كۆتای دووگیانییه‌كه‌یدا بوو، حه‌زی كرد وێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگانه‌ش بگرێت كه وه‌ك منداڵی خۆیان لێ هاتبوو، له وێنه‌كانیشیدا زیاتر له 20 هه‌زار هه‌نگ ده‌ركه‌وتوون.
شه‌ش ڕۆژ به‌ر له ئێسته دوای دوو مانگ له وێنه‌گرتنه‌كه، كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی سكی هات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ژنه له‌و كاته‌دا تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك له پێستی بوو، به‌هۆی هه‌نگه‌كانه‌وه، هه‌ر له سكیدا منداڵه‌كه‌ی مرد و به مردوویی له دایك بوو، ئه‌مه‌ش خه‌مێكی قوڵی به خێزانه‌كه‌ی دا و به تایبه‌ت دایكی دا.
دواتر ئیمیلی ئه‌م هه‌واڵه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، تێیدا خه‌می خۆی ده‌رخستبوو، گوتبووی ئه‌و منداڵه‌ی هه‌موو دنیا چاوه‌ڕوانی بینینی بوو، به مردوویی له دایك بوو.