له میسر چێشتخانه‌یه‌كی نوێ كراوه‌ته‌وه كه نابێت هیچ قسه‌یه‌كی تێدا بكرێت، هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت داوای شتێك بكات، ده‌بێت به زمانی جه‌سته داوا بكرێت.
"محه‌مه‌د عه‌ره‌فات" كوڕێكی میسرییه، له شاری قاهیره چێشتخانه‌یه‌كی نوێی كردووه‌ته‌وه كه له‌م چێشتخانه‌یه ده‌بێت هه‌موو داواكارییه‌ك به زمانی جه‌سته بێت، ئاسانكاری ته‌واویش به وێنه بۆ میوانه‌كان كراوه.
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی محه‌مه‌د له‌وه‌وه هات كه برایه‌كی هه‌یه له منداڵییه‌وه به كه‌ڕ و لاڵی له دایك بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو، هیچ بایه‌خێك به توانای خوێنده‌واری و زیره‌كییه‌كه‌ی نه‌درا و له هیچ شوێنێك كاریان پێ نه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌م برایه‌ی تووشی خه‌م كرد، له‌به‌ر ئه‌وه محه‌مه‌د ئه‌م چێشتخانه‌یه‌ی كرده‌وه و هه‌موو كارمه‌نده‌كانیشی كه‌ڕ و لاڵن، جگه له ئه‌و كه‌سه‌ی داواكارییه خێراكانی ته‌له‌فۆن وه‌رده‌گرێت، به‌ڕێوه‌به‌ر، دیلیڤه‌ری و خۆی.
به‌م كاره‌ش ده‌یانه‌وێت بۆ دنیا بسه‌لمێنن كه خه‌نده و پێكه‌نین له پێشوازی میوانه‌كاندا، باشترین به‌خێرهاتنه، قسه هیچ بایه‌خێكی نییه، بۆیه ده‌بێت ڕێزێك بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابنرێت و وه‌ك مرۆڤ سه‌یریان بكرێت.