پیاوێكی ئه‌ڵمانی به‌ته‌مه‌ن، 20 ساڵ به‌ر له ئێسته ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شوێنێك ڕاگرتبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری نه‌مابوو له كوێ بووه، هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه به دوایدا گه‌ڕا و نه‌یدۆزییه‌وه، تا ئه‌مساڵ له لایه‌ن پۆلیسی فرانكفۆرت بۆیان گه‌ڕانده‌وه.
پیاوێكی 76 ساڵی ئه‌ڵمانی، 20 ساڵ به‌ر له ئێسته ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له جۆری "ڤۆلكس ڤاگن"ی ئه‌ڵمانی بوو له شوێنێك ڕاگرتبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر زوو بیری چووبووه‌وه كه له كوێی داناوه، هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه بێ ئۆتۆمبێل بوو، له ڕاستیدا پێی وابوو لێی دزراوه بۆیه نایدۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پۆلیسیشی ئاگه‌دار كرده‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو.
له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌كدا كه بڕیار بوو بڕووخێنرێت و شوێنه‌كه‌ی ببكرێته پڕۆژه‌یه‌كی نوێ، كرێكاره‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان دۆزییه‌وه كه نه‌یانده‌زانی هی كێیه، بۆیه هه‌واڵیان به پۆلیس دا، دواتر دوای لێكۆڵینه‌وه ئاشكرا بوو كه ئه‌مه ئۆتۆمبێلی پیاوه‌كه‌یه كه ئێسته مافی شۆفێریكردنی نه‌ماوه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌نا زه‌هره" باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌م پیاوه وه‌ختی خۆی به‌هۆی بزركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووبوو، واته له ساڵی 1997 تا ئێسته ئه‌و به‌و خه‌مه‌وه ده‌یناڵاند.